بۆ رایی گشتی
21 ئاب, 2019ماوەیکە هێرش و پەڵاماری دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان و دەست و پێوەندەکانی بۆ سەر بزوتنەوەی ئازادیخوازی کوردستان زۆرتر و چڕتر بووەتەوە. هەتا ئاستێک کە نە تەنها هێزە شۆرشگێر و پێشەنگەکانی گەل بەلکو بە تەواوەتی گەلی کورد و دەستکەوت و بەرژەوەندیەکانی لە هەر شوێنێک دەکڕێنە ئامانج. تایبەت رژێمی داگیرکەر و فاشیستی تورکیا لە هیچ هەوڵ و تەقالایک بۆ لێدان و پاکتاوکاری گەلی کورد خۆی ناپارێزێت و هیچ فەرق و جیاوازیک ناخاتە نێوان کورد و بەرژەوەندیەکانی لە هەر چوار بەشی کوردستان.
لە ئەم چوارچێوەدا فڕۆکە جەنگیەکانی دەولەتی داگیرکەی تورکیا بۆ جارێکی دیکە چیای ئاسۆس یان لە باشوری کوردستان بوردومان کرد. لە رێکەوتی ١٧ ئەم مانگەدا کاتژمێر ١٠ هەتا ١٠:١٥ خولەکی شەو فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەی تورکیا بە کۆردینەی فڕۆکەی سیخۆری چیای ئاسۆس یان بە چڕی بوردومان کرد.
ناوەندی راگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان (YRK)
2019/08/22