بە خاوەندارێتی لەرێبازی شەهیدی هەمیشە قارەمان ئازادی گەرەنتی بكەین
17 ئایار, 2019لەو رۆژەوەی داگیرکه‌ری هه‌بوون و نه‌بوونی ئه‌م گه‌له‌ی داگیرکردووه و هه‌ر رۆژە به تاڵانی ده‌بات به‌رخۆدان و شۆڕش دو هێمای مەزنی ئه‌م گه‌له‌ن که هه‌تاکوو ئێستا به‌رز ڕاوەستاون و تا دێت به تێکۆشانی قاره‌مانه‌کانی ئه‌م وڵاته به هێزتر ده‌بێت. به‌هار وەرزی ژیانەوە و سهرههڵدانەوەیە. ئه‌وه‌ی هه‌بوونی ئه‌م وڵاته‌یه له‌م وه‌رزەدا چرۆی نوێ ده‌کاته‌وه و دهژیتهوه ، له شۆڕشی گه‌له‌که‌ماندا بۆ ئازادی مانگی گۆڵان مانگی نه‌مرانه، ئه‌و مانگه‌یه که شه‌هیدان ژیانه‌وه‌مان بؤ پێناسه ده‌که‌ن له‌م مانگه‌دایه که شیرین ، فه‌رزاد، فه‌رهاد و سۆران کۆماری داگیرکه‌ری سێداره‌یان به چۆک داهێناوە و له پێناو شکۆی تێکۆشانی ئازادی‌دا به سرودی ئه‌ی ره‌قیبەوە بهرە و پیری سێداره چوون.
ئه‌م مانگه له تێکۆشانی گه‌لی کوردا به مانگی شه‌هیدان ده‌ناسرێت و له‌م مانگه‌دایە کە یه‌که‌م پێشه‌نگه‌کان سوور بونیان له‌سه‌ر تێکۆشان له پێناو ئازادی‌دا به خوێنیان ئەم رێگایەیان نه‌خشاندوه. جێگه‌ی به بیر هێنانه‌وه‌یه کە شه‌هید جەمشید مەلەك بەیگی ناسراو به هێرش کارزان وه‌ک قاره‌مانێکی هه‌میشه زیندوو و نه‌سره‌وتە له‌م مانگەدا و له رۆژی 1852006 دا چووه ریزی شه‌هیدانی رێگای ئازادیه‌وه شه‌هید هێرش وه‌ک جوانێکی کورد هه‌ر له یه‌که‌مین هەنگاوه‌کانی ژیانیه‌وه فێری رێگای قاره‌مانەتی بوو و هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو که وای کرد که له واتای قاره‌مانتی بگه‌رێت سەکۆوە یەک له دوای یه‌که‌کانی قاره‌مانەتی له وه‌رزشدا به دەست هێنا ئه‌و قارەمانەتی راستهقینهیەی له‌و سهکۆوانهدا نه‌بینی و لێگه‌ڕینی له پێناو قاره‌مانی و عهگیدیدا حه‌ره‌که‌تی ئازادی پێناساند و عه‌گیدی مه‌زن( مه‌عسووم کورکماز)ی کرد به هێمای تێکۆشانی خۆی و رێگه‌ی قاره‌مانتی لە گەریلا بووندا بینی. و هه‌ر زوو به‌شداری ریزی گریلاکانی ئازادی کوردستان بوو وه‌ک جوانێکی پێشەنگ له خه‌باتی جوانانی روژهه‌ڵاتی کوردستان (KCR) دا ئه‌رک و به‌رپرسیارەتی له ئه‌ستۆ گرت و بوێرانە چیا ئازاده‌کانی کوردستانی له ئامێز گرت و هاورێتی راستی ژنی لە بیری هاوژیانی ئازادا بینی و وەک هاوریێک راست سۆزی گەریلا بوونی دا و گەریلای جوانانی رۆژهەڵات له ناوچه‌ی بانه دا خه‌باتی شۆڕشگێری خۆی به جێگه گه‌یاند، هه‌ر له وێش چووە ریزی شه‌هیدانی ئازادیەوە وەک یەکەم شەهیدی یەكێتی جوانانی رۆژهەڵاتی كوردستان (YCR) خاوەن لە خەتی جوانی دەرکەوت و كەجەرە لەسەر هێڵ و ئیرادەو باوەڕی شەهید هێرش دادەمەزرێت.
شه‌هید هیرش وه‌ک جوانێکی قاره‌مان بوو به پێشه‌نگی تێکۆشانی ئازادی جوانان و له‌م رێگه‌دا به هه‌زاران جوان سۆزی به‌رده‌وام کردنی ئه‌م رێگه‌یان داوه و له‌م پێناوه‌ش دا به‌شه‌هاده‌ت یان ئه‌م بڕیاره‌یان سه‌لماندووە.
له ئاوەها پێواژۆیێکدا که له هه‌موو کوردستاندا گه‌ل به‌رخۆدانی خۆیانیان له چوار چێوه‌ی ئازادی‌دا چڕتر کردوه‌تەوە . دایکان ، ژنان و جوانان گیانیان داوه‌ته به‌ر ئاگر و بە ئیراده‌یێکی پۆڵاینه‌وه به‌شداری مانگرتنێک بوون کە بە پێشەنگایەتی لەیلا گۆڤەن دەستی پێ‌کرد و ئازادی گه‌له‌که‌یان لە ئازادی فیزیکی رێبه‌ر ئاپۆدا دەبینن و ئەم تێکۆشانە بە دەست پێکردنی مانگرتنی هەتا مردن لە لایەن هه ڤاڵانی ئاپۆچی لە زیندانەکانی باکووری کوردستاندا گەیشتوەتە لوتکەی خۆی و تا دێت مەزن تر دەبێت. که به‌م تیکوشانهیان داگیرکه‌رانیان هه‌ژاندوه و رووی شاراوه‌ی کاپیتالیستی سەرمایەداری که خۆی له پشت ده‌مامه‌کی دێمۆکراسیه‌وه شاردوه‌ته‌وه، ئاشکرا کرد و رێگه‌ی راستەقینەی ئازادی و دموکراسیان به دونیا ناساندوه.
شه‌هید هیرش وه‌ک جوانیکی ئاپوچی هه‌ر زوو له‌م بیر و فه‌لسه‌فه‌یه تیَ گه‌ییشت و هه‌موو هه‌ولدانی ته‌رخان کرد بو مەزنتر کردنی ئەم بیر و فه‌لسه‌فه‌یه بۆیه‌ش جێگەی خۆیەتی جوانانی کورد بە رۆحی شه‌هید هێرش کارزان و هەموو شەهیدانی رێگای ئازادی‌دا لەم بارودۆخە خاوەن هەڵویستی شۆڕشگێری بن و وه‌ک پیشه‌نگی ئه‌م تێکۆشانه ئەرکی خۆیان بە جێ بێنن و هه‌وڵدانیان بۆ گه‌یشتن به ئازادی چڕتر که‌نه‌وە، ئه‌وه‌ی له ئێستا دا لە هه‌موو شتێک زیاتر بۆ گه‌له‌که‌مان پێویسته مه‌زنتر کردنی تێکۆشانە که به به‌شداری کردن له شۆڕشی ئازادی کوردستاندا بەدی دێت و وەک تۆڵهەڵدانی شەهیدانی ئازادی دەمان گێنێتە سەرکەوتن. تایبەت بانگەوازیمان بۆ هەموو پێكهاتەكانی گەنجان بە تایبەت وەرزشكارانی رۆژهەڵات ئەوەیە كە بە بەهێزكردنی تێكۆشانی مەدەنیانەیان خاوەندارێتی لە رێ و رێبازی شەهیدی هەمیشە قارەمان هێرش کارزان بكەن. لەكۆتاییدا سۆزی خۆمان بۆ درێژەپێدانی ڕێگای شەهیدانی ئازادی دووپات دەكەینەوە.
کۆمەڵگای جوانانی رۆژهەڵاتی کوردستان (KCR)
17.05.2019