
15 شوبات ڕۆژی ڕەش تاوانێکی مرۆڤایەتیە
15 شوبات, 2019هێزە نێودەوڵەتیەکان بە هاوکاری هێزە نۆکەرەکانی کورد و دەوڵەت نەتەوەکانی ناوچەکە پیلاگێڕی ١٥-ی شوباتیان پێکهێناو ڕێبەر ئاپۆیان بەو گەلەکۆمەیە دەستگیرکرد. ٢٠ ساڵ تێپەری و دەکەوینە بیست و یەکەمین ساڵڕۆژی ئەو پیلانگێریە، ئەمرۆ دوای ٢٠ ساڵ دەبینین کە گۆشەگیریەکی قورس لەسەر ڕێبەر ئاپۆ هەیە.
ڕێبەر ئاپۆ بۆ ژیانێکی ئازاد و یەکسان لە کوردستانێکی ئازاد دا فکری نەتەوەی دیمووکراتیکی پێشخست، هەروەها بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانیش ڕێبەر ئاپۆ فکری مۆدێرنیتەی دیمووکراتیک و سیستەمی کۆنفیدراڵیزمی دیمووکراتیکی پێشخست. ڕێبەر ئاپۆ بۆ گەلی کورد و هەموو گەلانی بن دەستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان ڕەنجێکی گەورەی کێشاوە. ڕێبەر ئاپۆ هەمیشە فکر و جیهان بینی خۆی بە تێکۆشانێکی گەورە لە ناو کۆمەڵگادا بڵاو دەکاتەوە. ڕێبەر ئاپۆ لێپرسینی لە مێژووی دەسەڵاتدارێتی و داگیرکەرێتی کرد و بەو پەڕی زاناییەوە کۆمەڵگای لە سیستەمی دەسەڵاتدار و داگیرکەر وشیارکردەوە. لەبەر ئەوە بوو کە فیرعەون و نەمروود و بە کۆکانی سەردەم ڕێبەر ئاپۆیان بۆ خۆیان بە مەترسیدار بینی و دوور لە هەموو ئەخلاق و بەها مرۆڤایەتیەکان بە پیلانگێریەک بێ بەختیەکیان بەسەر گەلەکەمان دا هێنا، ئێمە وەک YRK (یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان) پیلانگێری ١٥-ی شوبات و ڕۆژی ڕەش شەرمەزار دەکەین و نەفرەت لە هەموو ئەو هێزانە دەکەین کە لەناو ئەو پیلانگێریە چەپەڵەدا جێگایان گرتووە.
لە یەکەمین ساتەوەختی ئەو پیلانگێریەدا کاتێک گەلەکەمان هەستی بە هەبوونی ئەو پیلانگێریە کرد، بە سەدان مرۆڤی ئازادیخواز لە دژی ئەو پیلانگێریە بە دروشمی 'کەس ناتوانێت ڕۆژی ئێمە تاریک بکات'، ئاگریان لە جەستەی خۆیان بەردا و بوون بە بازنەیەکی ئاگرین لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ و گیانی خۆیان فیدا کرد، لە چیا و زیندانەکاندا هەروەها گەلێک تێکۆشەرانی گەلەکەمان بۆ ئەوەی وەڵامی ئەو پیلانگێڕییە بدەنەوە گیانی خۆیان فیدا کرد، ئێمە وەک YRK (یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان) هەموو ئەو گیانبازانەی کە بە گیانی خۆیان ڕێبەر ئاپۆیان پاراست بەبیردەهێنینەوە و لە کەسایەتی ئەواندا سەری ڕێز و نەوازش بۆ هەموو شەهیدانی ڕێگای ئازادی دادەنەوێنین، پەیمان دەدەین کە لە ڕێگای ئەواندا تێکۆشان بەرزتر بکەینەوە.
ئێستا بۆ شکاندنی گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ بە پێشەنگایەتی مرۆڤی گەورە و هێژا، ژنی کورد ڕێزدار لەیلاگوڤەن بەرخۆدانیەک هاوشێوەی بەرخودانی ١٤-ی تیرمەی زیندانی ئامەد دەستی پێکردووە، ئێمە سڵاو لەو چالاکیە دەکەین و ڕێز و خۆشەویستی خۆمان بۆ هەموو ئەو چالاکوانانەی کە لە مانگرتنی ڕۆژی برسیبووندان دەنێرین.
ئێستا داگیرکەرانی کوردستان و هێزە هەژموونگەراکان و هاوکارە کوردەکانیان دەیانەوێت لە شەخسی ڕێبەر ئاپۆ و تەڤگەری ئاپۆییدا هەموو گەلی کورد و دۆستانی گەلی کورد نەهێڵێن و تەسلمیان بکەن و مافی ڕەوای گەلی کورد جارێکی دیکە نەناسن. ئەم قۆناغە قۆناغێکی ههستیارە، هەر بۆیە پێویستە هەر کەسێک لەم قۆناغەدا ئەرکی خۆی ڕاپەڕێنێت و لە دژی ئەو پیلانگێریە بووەستێتەوە.
گەلی ئێمەی هێژا ئەگەر ئەمرۆ خاوەندارێتی لە ڕێبەر ئاپۆ نەکەین ئەوا سبەی بەر نەعلەتی مێژوو دەکەوین. پێویستە گەلەکەمان بە داگیرکەران باوەڕ نەکات. داگیرکەران دەیانەوێت لە ڕێگای کوردانی نزیکی خۆیانەوە یان ئەو کەسانەی کە خیانەتیان لە تەڤگەری ئازادی کردووە و لەگەڵ داگیەرکەرانن، لە ڕێگای ئەوانەوە سیاسەتی پارچەکردنی کوردان فەرزکەن و ناکۆکی و دووبەرەکی بخەنە ناو کوردستانەوە، هەر بۆیە دەبێت گەلەکەمان ئەم سیاسەتە باش ببینێت و هیچ کات نە کەوێتە ژێر کاریگەری ئەو سیاسەتەوە. ئەم هەڵوێستەی پیلانگێران تەنها بە خاوەندارێتی لە ڕێبەر ئاپۆ و ڕاپەڕینی گەلەکەمان پوچەڵدەکرێتەوە. ئێمە وەک YRK لەبەرامبەر پارستنی ڕێبەر ئاپۆدا خۆمان بەرپرسیار دەبینین.
ئەم قۆناغە قۆناغی شەری جیهانی سێیەمینە، لەم قۆناغەدا گەلی کورد بە پێشەنگایەتی ڕامانی سەرۆکایەتی ئیرادەی خۆی نیشاندەدات و بە هەوڵ و کۆشانی گەلەکەمان و دۆستانی گەلی کورد و لە ژێر ڕۆشنایی فکری ڕێبەر ئاپۆ دا ئەمرۆ ستاتۆی کوردستانێکی ئازاد بونیاد دەنرێت. هەر بۆیە گەنجان و ژنان و گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان چۆن لە پیلانگێری نێودەوڵەتی ڕاپەڕین و ڕۆڵی خۆیان گێرا ، هەروەها لەکاتی هێرشی داعش بۆ کۆبانی هاوکاری گەلی ڕۆژئاوای کوردستان بوون، پێویستە لە ئێستادا زێدەتر بە شێوەیەکی چالاک بەشداری چالاکیەکان ببن و پێویستە ئازادی خۆیان لە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دا ببینن.
گۆشەگیری تاوانێکی مرۆڤایەتیە، بۆ ئەوەی گۆشەگیری هەڵوەشێتەوە پێویستە لە بەرامبەر ئەو گۆشەگیریە دەرکەوین. گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەلێکی ئازارچەشتوو و بەرخودێرە، بە وەسیەت و سەرۆک و پێشەنگی کۆماری مەهاباد قازی محمد گرێدراوە. لە کۆتاییدا ئێمە هیواو باوەڕی دیاردەکەین و گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سڵاو دەکەین.
فەرمانداری یەرەکە
١٥ شوباتی ٢٠١٩