ئه‌ستێره‌ی شه‌وگاری تاریک
13 شوبات, 2019مانی کیاکسار
سه‌قز، سه‌قزی ره‌ش پۆش، شاری به‌سته و گۆرانی. شاری قاره‌مانی و نه‌به‌زی، لانكه‌ی هه‌زاران رووبار و كێ‌و و ته‌لان، هه‌زاران شۆڕشگێری ئازا، ئێره سه‌قزه شاری ره‌ئووفی شێخی له ساڵی 1370 هه‌تاوی له گوندی كانی سووری سه‌ر به ناوچه‌ی تیڵه‌كۆی شاری سه‌قزی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له ماڵباتیكی ولاتپارێزدا، ره‌ئووف چاوه گه‌ش و زیته‌ڵه‌كانی به‌ڕووی جیهاندا كرده‌وه و یه‌كه‌مین بزه‌ی ژیانی نه‌خشانده سه‌ر لێوه بچكۆله‌كانی. ره‌ئووف شێخی منداڵی بچكۆله‌ی ماڵباته‌كه‌ی ده‌بێت و هاوكات ده‌بێته یارمه‌تی ده‌ری خوشك و براكانی. بنه‌ماڵه‌ی ره‌ئووف، بنه‌ماڵه‌یەكی وڵات پارێز و گرێدراوی نرخ و ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌یه‌تی. هه‌ر بۆیه برسیه‌تی و نه‌دارییان به شانازیه‌وه قه‌بوول كرد و ته‌نها پشت و په‌نایان هێز و توانا و یه‌كگرتوویی خۆیان بوو…
له‌گه‌ڵ تێپه‌ربونی ژیان ره‌ئووفی بچكۆله باڵا ده‌كات و دره‌وشانه‌وه‌ی چاوه‌كانی زۆرتر ده‌رده‌كه‌وێـت. ئا له‌م كاته‌دا هه‌ست به‌وه ده‌كات كه له ناخی هه‌موو مێر مندالێك و لاوێكی كورد هه‌ستی نیشتمان په‌روه‌ری له به‌رامبه‌ر داگیركاری هه‌یه وه ئه‌ویش ده‌توانێت به به‌خشینی زانیاریه‌كانی خۆی كاریگه‌رییەكی زۆرتر له سه‌ر هەر تاكێك بكات. بۆیه چاو گه‌شه نه‌ترسه‌كه ده‌بێته ئه‌و پێشه‌نگه‌ی كه هاورێكانی به‌دووای خۆیدا بكێشێت وه ورده ورده سنوره ده‌ستكرده‌كان به هه‌موویانه‌وه ببه‌زێنێت تا له مێشكی‌دا هه‌موو سنوره‌كان ڕابكات و كوردستان و جیهانێكی یه‌كگرتوو و ئازاد ببینێت.
له دووای ئه‌م قۆناخه تیشكی زانیاریەکانی ده‌خاته سه‌ر هه‌موو كاره‌كانی و له سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه له به‌رامبه‌ر هه‌ر هێرشیكی شاراوه له سه‌ر گه‌نجان ڕێبازی شیاو و كاریگه‌ر ده‌گرێته به‌ر و هاوكاتیش ڕۆلی پێشه‌نگایه‌تی بۆ هاورێکانی ده‌گێڕێت. ره‌ئووف له چاو هاورێ و هاوته‌مه‌نه‌كانی خاوه‌ن بیر‌و ڕایەی ڕاست و به‌رفراوانه. له‌و ته‌مه‌نه‌دا له‌گه‌ڵ لایه‌ن و كه‌سایه‌تیه نیشتمانپه‌روه‌ر و سیاسیه‌كان ئاشنا ده‌بێت و مێژوو و خۆراگری و سه‌رهه‌ڵدانی گه‌لەكه‌ی بۆی ڕوون تر ده‌بێت. بۆیه له كاتێكی كورتدا په‌یوه‌ندی به یه‌كیك له حزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات ده‌كات. به‌لام وه‌ك خۆی ده‌لێت: ئه‌وان نه‌یانده‌توانی خه‌یاڵه بیسنووره‌كانی من به‌دی بێنن. دوواتر له ئاكامی لێگه‌رینه‌كانی له چالاكیه‌كه‌ی 3 ره‌شه‌مه له لایه‌ن گه‌لی سه‌قز كه بۆ پیلانگێری نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر ڕێبه‌ر ئاپۆ پێك هات له گه‌ڵ ته‌ڤگه‌ری ئازادیخوازی ئاپۆیی ئاشنا ده‌بێت وه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆكار تا ره‌ئووف شێخی ڕێگای خۆی بدۆزێته‌وه.
هه‌تا زه‌مان به‌ره‌و پیش ده‌روات، ئێش و ئازاری گه‌له‌كه‌ی و تازه لاوانی كورد بۆی روون تر دەبێت و لێگه‌رینه‌كانی فراوانتر دەبێت. به جۆرێك كه ئیدی له‌لایه‌نی ره‌ئووفه نه‌ترسه‌كه داگیركاری قه‌بوڵ ناكرێت.
ره‌ئووف له ته‌مه‌نی 15 ساله‌یی دا چه‌ندین جار له لایه‌نی به‌كرێگیراوان هه‌وڵ دراوە كه بیخه‌نه ناو گه‌مه‌ی سیاسی خۆیان و ناچاری بكه‌ن ده‌ست له خه‌یاڵ و ئاواته‌كانی هه‌ڵبگرێت. بۆ یه‌كه‌م جار له ته‌مه‌نی 16 سالگیدا له لایه‌ن ناوه‌ندی به‌سیجی سوپای پاسدارن شاری سه‌قز به مه‌به‌ستی چاوترسێن كردن و بێ هیواكردنی بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێـت. به‌لام ره‌ئووف قه‌ت كۆڵ نادات و سیاسه‌ته‌كانی خۆفرۆشان و داگیركه‌ران مایه پوچ ده‌كات.
ره‌ئووف هه‌تا ده‌روات جێگای له ناو ئه‌و كومه‌ڵگا‌دا كه له نرخ و به‌هاكانی واڵا كراوه‌ته‌وه لێژتر دەبێت. ئه‌و كه‌ش و هه‌وایه ناتوانێت خه‌یاڵه‌كانی بەدی بێنێت و پێداویستیه مه‌عنه‌ویه‌كانی دابین بكات. وه‌ك خۆی ده‌لێت: هه‌ستم ده‌كر دانیشتوی كێڵگه‌ەكم كه پێویستی به وه‌رزێرێكی بوێر و ماندونه‌ناس هه‌یه. پێویستیم به ناسنامه‌یەك هه‌یه كه پێناسه‌ی هه‌بوونم بكات.
له سالی 1388 هه‌تاوی ره‌ئووف ئۆقره‌ی لێ ده‌برێت و گه‌شتیك به ناو خزم و كۆنه هاورێكانی ده‌كات و ده‌لێت: ئێمه ئه‌گه‌ر جارێكی دیتر به شادی و كامه‌رانی یه‌كتر له ئامێز بگرین، ئه‌و كاته‌یه كه كوردستانێكی ئازادمان هه‌بێت و ئه‌مه‌ش باش ترین و گه‌وره‌ترین هه‌دیه و یادەوەری من بۆ ئێوه‌یه. بۆ ئه‌مه‌ش مه‌گه‌ر به ئازادی ئه‌گه‌رنا له گه‌ڵتانا ناژیم. بۆیه له گه‌ڵ هاورێیەكی مندالی خۆیدا واته شه‌هید جه‌مال زارعی ناسراو به شه‌هید ناسر شاهین كه له سالی 1394 له كاتی شۆرشی رۆژئاوادا شه‌هید كه‌وت، ماڵ ئاوایی له رۆژهه‌ڵات ده‌كات و ڕێگای پڕ له كۆسپی شۆرش ده‌گرێته به‌ر و تێكه‌ل به قه‌ندیلی خۆڕاگر و فه‌لسه‌فه‌ی ئازادی دەبێت. ره‌ئووف تێكوشان و خزمه‌ت بۆ ئازادی نەتەوەکەی باش ترین ڕه‌خنه‌داین به‌رامبه‌ر وڵاته‌كه‌ی به ناو ده‌كات. بۆ په‌ره‌پێدان بەم هه‌سته نه‌ته‌وایه‌تیه نازناوی دێرسیم تۆڵهه‌ڵدان هه‌ڵده‌بژێرێت و سوز و به‌ڵێنی توڵه‌سه‌ندنه‌وه له به‌رامبه‌ر ئه‌و داگیركاریه و سه‌ركوتانه‌ی كه دوژمن به سه‌ر وڵاته‌كه‌ی و شاری دێرسیم له باكوری كوردستان سه‌پاندوه ده‌دات و هه‌موو ژیانی له‌و ڕێگایه‌دا ته‌رخان ده‌كات.
هەڤاڵ دێرسیم خولی ڕاهێنانی سه‌ره‌تایی له چیاكانی قه‌ندیل به‌و په‌ری جۆش و خرۆشه‌وه تێپه‌ر ده‌كات و له ناو هەڤاڵه‌كانی به رووگه‌شی و ساده‌یی و دڵنزمی به‌ناو بانگ دەبێت. له ماوه‌یەكی كورتدا زانیاریەكی باش له‌سه‌ر هه‌ر چوار به‌شی كوردستان و كوردانی ده‌ره‌وی ولات وه‌ر ده‌گرێت و كه‌سایه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی له خۆیدا ئاوا ده‌كات. ئاماده دەبێت تا له سه‌ركه‌وتنی شۆرشدا به‌شداریەکی چالاك بكات و وه‌كو كۆڵه‌كه‌یەكی قورس و قایم بێ به‌رامبه‌ر و هیچ چه‌شنه به‌رژه‌وندیەك باری قورسی شۆرش له‌سه‌ر شان هه‌ڵبگرێت.
به دوای ماویك ژیان و تێكوشان تێپه‌ری ڕێکخستنی كۆمه‌ڵگای جه‌وانانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان ك_ج_ر KCR دەبێت تا له‌وێ كار‌و خه‌بات بكات. له ك ج ر وزه‌یكی به‌رچاو به‌م خه‌باته ده‌دات و له هەڤاڵێتی و فیداكاریدا دەبێته پێشه‌نگێكی ڕاسته‌قینه‌ی ئاپۆیی. به ناسینی شه‌هیدانی ك ج ر هه‌وڵده‌دات ژیانی شۆڕشگێری خۆی له پێناو ئاواته به جێ ماوه‌كانی ئه‌م شه‌هیدانه ته‌رخان بكات. بۆ ئه‌مه‌ش له ماوه‌یەكی كورتدا ئاشناییەكی باش له گه‌ڵ خه‌باتی گه‌نجان له ڕۆژهەڵات و ئێران به‌ده‌ست دێنێت.
دێرسیم هیچ كات ئێش و ئازاری گه‌له‌كه‌ی بۆ ساتێكیش له بیر نه‌كرد و هه‌موو كاتێك له خه‌یاڵیدا هۆشیار كردنه‌وه‌ی گه‌نجانی رۆژهه‌ڵات بوو. بۆیه له چواردەی خاکەلێوە 1393 هه‌تاوی كاروانی خۆی به‌ره‌و ڕۆژهەڵات به‌ڕێ كرد و له وێ ده‌ستی به كار و تێكۆشان كرد. ئه‌و توانی له ماوه‌یەكی كورتدا خۆی له ناو دڵی گه‌له‌كه‌ی به‌جێ بكات و هه‌ستی مرۆڤایه‌تی و وڵات پارێزی سه‌رله نوێ زیندوو بكاته‌وه. هه‌ڵسوكه‌وتی پڕ له رێز و حورمه‌تی سه‌رنجی هه‌ر تاكێكی ڕاده‌كێشا و متمانه‌یەكی گه‌وره‌ی له دڵدا ئاوا ده‌كرد. دێرسیم گه‌وره‌ترین ئاواتی یه‌كگرتوویی گه‌لی كورد بوو و هه‌موو كاروخه‌باتی له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه رێك ده‌خست. سروشتی كوردستان به تایبه‌ت باكوری كوردستان هه‌ستی جوانی ئه‌وی ده‌بزواندو و ده‌یخسته ناو خه‌یاڵه پڕ خرۆشه‌كانیه‌وه.
دێرسیم كه له شاره‌كانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان واته سنه، سه‌قز، مه‌ریوان، كامیاران و له ناو خه‌ڵكی یارسان به خه‌باتێكی بێ‌وچان توانی گه‌نجان په‌روه‌رده و به رێكخستن بكات وە ئەمەش بوو بە هۆکار تا رۆحی نه‌ته‌وه‌یی له ناو لاوانی كورد پێش بکەوێت. نه سه‌رما و نه گه‌رما و نه برسیه‌تی و نه تینوێتی نه‌یان دە‌توانی له‌به‌رامبه‌ر ئامانجه‌كانی دێرسیم ئاسته‌نگی دروست بكه‌ن.
دێرسیم تۆڵهەڵدان له به‌رده‌وامی كاروخه‌بات توانی چالاكیەكی باش و به‌رچاو پێش بخات و به‌و پێیەش بۆ یه‌كه‌مین جار كۆمیته‌ی رێكخستنی ژنانی سنه‌ی ئاوا كرد. دێرسیم رێ هەڤاڵێكی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌باتی ژنان بوو. بۆ سه‌ربه‌خۆی و دابڕانی ژنان له زیهنیه‌تی پیاوسالاری تێكوشانێكی بێ وچانی به‌رێوه ده‌برد و هه‌میشه له ژنانی ئازا و خاوه‌ن هه‌ڵوێست وره و هێزی ده‌گرت
له درێژه‌ی خۆپیشاندان و سه‌رهه‌ڵدانی گه‌لی كورد دژ به پیلانگێری له‌سه‌ر ڕێبه‌ر ئاپۆ پێشه‌نگایه‌تی چالاكی ناوشاری كرد و له گه‌ڵ هەڤاڵانی نه‌فره‌تی خۆی بۆ دوژمنان ده‌ربری. ئه‌مه‌ش ره‌ق و كینه‌ی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری ئێرانی زۆرتر بزواند. بۆیه له شاری سنه له ڕۆژی 22 به‌همه‌نی 1393 یان 12 شوباتی 2014 له‌لایه‌ن جه‌لادی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری ئێران به‌ر ده‌سترێژی گوله كه‌وت و تڕپه‌ی دڵه گه‌رمه‌كه‌ی له لێدان كه‌وت و خوێنی تێكه‌ڵ بە خوێنی هه‌زاران سوره گوڵی سنه‌ی سور و خوێناوی بوو. ده‌نگی وانه‌كانی دێرسیم ئێستایش له شه‌قام و كۆڵانه‌كانی سنه ده‌نگ ده‌داته‌وه و قوتابیه‌كان ڕێگای دێرسیمیان كردووه به ڕێبازی ژیانیان. ئه‌مه بوو كه زه‌ینه‌ب سه‌فایی واته دایكی شه‌هید دێرسیم تۆلهه‌ڵدان كاتێك هه‌واڵی شه‌هاده‌تی رۆڵه‌كه‌ی بیست به وره و هێزیكی بێ وێنه خاوه‌نداری له ڕێگای ئاپۆ و رۆڵه‌كه‌ی كرد و به هه‌موو ئازادیخوازێكی ڕاگه‌یاند: دێرسیم ته‌نها رۆڵه‌ی من نیه، دێرسیم رۆڵه‌ی گه‌لی كورده و من شانازی به‌وه ده‌كه‌م كه قارەمانەکەم له ڕێگای ئاپۆدا شه‌هید كه‌وتووه. بۆ ئه‌مه‌ش هیچ كه‌سیك نابێت بێ وه‌لام بمێنێت و پێویسته له دوژمنان تۆڵه‌ی دێرسیم و دێرسیمه‌كانی كوردستان بگرین. پێویست ده‌كات هه‌ر تاكێك ڕێگای ئاپۆ بگرێته به‌ر و چه‌كی دێرسیم له سه ئه‌رز نه‌مێنێت تا ڕێبه‌ر ئاپۆ و كوردستان ببێت. ئه‌م وتاره‌ی دایه زه‌ینه‌ب وه‌كو دایكێكی شه‌هید و خاوه‌ن هه‌ڵوێست وه شه‌هاده‌تی خودی هەڤاڵ دێرسیم توڵهه‌ڵدان کاریگەریەکی زۆری لەسەر خەڵکی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد و بوو به هۆكار تا له ڕۆژهەڵاتی كوردستان زۆر گەنج و لاوی كورد به‌شداری ڕێگای ئاپۆ ببن.
ك ج ر KCR حه‌مله‌ی شه‌هید دێرسیم تۆڵهه‌ڵدانی بۆ ئازادی ڕێبه‌ر ئاپۆ و به‌شداری گه‌نجانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بۆ ناو ته‌ڤگه‌ری ئاپۆیی له 15 شوباتی 2017 (٢٥ بەهمەنی -١٣٩٥) ده‌ستی پێكرد. ئه‌و حه‌مله‌یه‌ی KCR له سه‌ر بنه‌مای به بیرهێنانی شه‌هید دێرسیم سۆز و په‌یمانی خۆی بۆ به‌رده‌وام كردنی ڕێگا و ئامانجی شه‌هیدان نوێ كردەوه.