ئایین و بەرپرسیارەتی كۆمەڵایەتی

5 نیسان, 2018

گەلی كورد لە درێژایی تێكۆشانی خۆی بۆ ئازادی و ناسنامە لە ھەموو قۆناخەكاندا ڕووبەڕووی گەلێك ئازار و مەینەتی بووە و ھەموو جارێكیش دەنگی مافخوازی ئەم گەلە ستەم لێ كراوە ھەر جارەیەك لە ژێر ناوێكدا سەركوت  و كپ كراوە. ڕۆژێك بە ناو ئایینەوە شەڕی «مجوس» و «ئاگر پەرەست» ئەكرێت و ڕۆژێكیش بە ناو نەتەوەوە «توركە كێویەكان» و «عوامل بیگانە»  ڕاو ئەكرێن. بەڵام ئەوەی كە ڕوون و ئاشكرایە ئەوەیە كە ئەم بابەتانە تەنیا پاساون بۆ لە ناو بردنی ھەر جۆرە دەنگی حق خوازی و یەكسانیە بۆ كۆمەڵگای ئینسانی لە لایەن دەسەڵات خوازان و بەرژەوەندی پەرەستەكانەوە كە جگە لە بەرژەوەندی مادی و دەسەڵات ھیچ خوایەكیتر ناناسن. ئەوانەی كە دەست بە ئیستسماری ئایینەكان و بە تایبەت ئایینی ئیسلام كە بۆ ڕزگاری ئینسانەكان ھاتووە دەدەن و بەو شێوازە گەورەترین ستەم لە ئایین و ئیسلام ئەكەن.

 

 

ھێرشی سەر عفرین بێ گومان لە پێناو ئیسلام و ئاییندا نەبووە و ئەو ڕاستیەش لە ھیچ تاكێكی كۆمەڵگا شاراوە نیە. ھەر جۆرە ڕەوایەتی دانیش بە ئەو ھێرشە لە ژێر ناوی ئایینەوە بێ گومان تەنیا لە پێناو گەوجاندنی كۆمەڵگایە بە مەبەستی تایبەت. بۆیە ئەگەر كەسانێكی گوایە ئایینی  ڕەوایی بەو ھێرشە دەدەن، بێ ھیچ دوودڵیەك كڕین و فرۆتنی ئایین ئەكەن و ئیتر ھیچ. ھەر لە بەر ئەم بابەتەیە كە پێویستە حسابی ئەو كەسانە كە ئایینیان وەك ئامرازێك بە كار ھێناوە لە پێناو داخوازە شەیتانیەكانیاندا جیا بكرێتەوە لە  پیاوان و ژنانی ڕاستەقینەی ئایین كە ئامانجیان خزمەتی كۆمەڵگا و بەرز كردنەوەی ئەخلاقی كۆمەڵایەتیە. ھەر بۆیە ئەوی كە پێویستە شەرمەزار و ریسوا بكرێت ئەوانەن كە موزایدە بە ئایینەو ئەكەن، نەك ئایین بۆ خۆی.

 

ئەو كردەوانەی دژ بە ئایین ئیسلام و قورئانی پیرۆز كە لەم ڕۆژانەی دواییەدا ئەنجام درا و دواتر لە ناو تۆڕە كۆمەڵایەتیەكاندا بەڵاو بووەوە ھیچێك نین بێجگە لە ڕەوایی دان بە بیانووی ناحقی داعش و ئەردوغانەكان و گەشتر كردنەوەی ئاگری كۆمەڵكوژی كوردانە لە ژیر ناوی شەڕی كفار. بۆیە ئەو جۆرە ھەڵسوكەوتانە نە تەنیا خزمەتی گەلی كورد و بە تایبەت گەلی عفرین ناكات، بگرە كێشەكانیان قوولتر و ئاڵۆزتر ئەكات و كەسانێكی پراگماتیست وەكوو ئەردوغان دڵخۆشتر.

 

لە ڕاستیدا ئەوانەی كە لە واتای ڕاستەقینەی ئایین تێگەییشتوون و لە ژیانی  خۆیاندا كاری پێ ئەكەن، نەك ئەردوغان و داعش و كۆماری ئیسلامین كە ئیسلام بۆ ئامانجی سیاسی بەكار دێنن، بەڵكوو ئەوانەن كە لە خزمەتی پێكەوە ژیانی كۆمەڵگا و لە پێناو یەكسانی كۆمەڵایەتیدا خزمەت بە ئایین و كۆمەڵگا دەكەن. ھەر وەك ئەو ھەڵوێستە بەنرخ و بەرزەی كە كۆمەڵێك لە مامۆستایان كوردوستان بۆ شەرمەزار كردنی كردەوە قیزەونەكانی ئەردوغان و داعش نیشانیاندا كە دەرحق گەلی ستەم لێكراوی عفرین ئەنجامیاندابوو.

كۆمیتەی ئایین و باوەڕیەكانی كۆدار

١٥/ خاكەلێوە/١٣٩٧ ھەتاوی

 

 

 

p.p1 {margin: 0.0px 0.0px 0.0px 0.0px; text-align: right; font: 17.0px ‘Geeza Pro’}
p.p2 {margin: 0.0px 0.0px 0.0px 0.0px; text-align: right; font: 17.0px Times; min-height: 20.0px}
p.p3 {margin: 0.0px 0.0px 0.0px 0.0px; font: 17.0px Times; min-height: 20.0px}
span.s1 {font: 17.0px Times}

 

پێوەندی‌دار