ژیان و بەرخۆدانی بە شێوەی بێریتان، سووربوونە لە سەر هێڵی ئازادی

24 تشرینی یه‌كه‌م, 2017

سەرەتا بیست و پێنجەمین ساڵڕۆژی شەهادەتی فەرماندە بێریتان هێڤی (گوڵناز کاراتاش) بەرز و پیرۆز ڕادەگرین و لە کەسایەتی هەڤاڵی شەهیدماندا سەری ڕێز ونەوازش لەبەرامبەر هەموو شەهیدانی ڕێگای ئازادی دادەنەوێنین.

شەهید بێریتان وەك ژنێکی کوردی چاونەترس لە دەرسێمی هەمیشە بەرخودێرەوە، لە شوێنی بەسێ و زەریفەکانەوە بە ڕووحی ئەوان ڕووی لە چیا ئازادەکان کرد و بەتەنها خۆی وەك ئارتەشێك لەبەرامبەر هێڵی خۆبەدەستەوەدان و خیانەت بوو بە هێڵی بەرخودان و سەرکەوتن.

شەهید بێریتان وەك کەسایەتێکی تەواو تێگەشتوو و زانا لە بیر و فکر و ئایدۆلۆژیای ڕێبەر ئاپۆدا هەمیشە وەك ژنە گەریلاێك خاوەن هەڵوێستی شۆڕشگەڕانەی خۆی بووە، ئەو بو بە هۆکاری ئەوەی کە مێژووی ژنی بێ دەسەڵات و بێ توانا بگۆڕێت، بۆ مێژووێکی نوێ کە ژنێکی بە توانا، ببێتە هۆکاری شۆڕشێکی ڕزگاری نەتەوەی. ئەو لەهەمان کاتدا بۆ ئازادی و تێکۆشان بۆ نەتەوەکەی هیڵێکی بەرخودانی دیاری کرد و بەمەش بوو بە فەرماندەێکی هەمیشە زیندوو. وەك پێشەنگ و ڕێنیشاندەرێك توانی داهاتوو و هەبوونی ژنی کورد و گەلی کورد مسۆگەر بکات. هەر بۆییە دەتوانین بڵێن کە ژیان و بەرخۆدانی بە شێوەی بێریتان، سووربوونە لە سەر هێڵی ئازادی.

ڕیبەر ئاپۆ هەمیشە هەوڵدان و تێکۆشانی ئەوە بووە، مێژوویەک کە ژنی تێدا سڕاوەتەوە، سەرلەنوێ سەرەڕاستی بکاتەوە و مێژووی ژن بنوسێتەوە، و دەرکەوتنی بەرخودان و تێکۆشانی شەهید بێریتان لەناو تەڤگەری ئاپۆئی دا، بوو بە هۆکاری ئەوەی کە ڕێبەر ئاپۆ لە ڕۆژی شەهیدبوونی هەڤاڵ بێریتاندا ئارتەشبوونی ژن ڕابگەێنێت.

ئەمڕۆ ژنانی کورد لە تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوین دا بەردەوامدەری ڕێگای فەرماندە بێریتانن و پێشەنگی شۆڕشی تەواوی مرۆڤایەتین لەبەرامبەر زیهنیەتی پیاو سالاری و سیستەمی سەرمایەداری، کە دەیانەوێت ژن وەك کاڵاێك بەکار بهێنن و لە تەواوی گۆڕەپانەکانی کۆمەڵگا پەراوێزی بخەن و بەمەش ژن لە کۆمەڵگا و ژیان بسڕنەوە. لێرەدا دەتوانین ئاماژە بە هێزەکانی یەکینەکانی ژنانی ئازادی ستار، یەکینەکانی پاراستنی ژن ، یەکینەکانی ژنانی شەنگاڵ،هێزەکانی پاراستنی ژن و یەکینەکانی پاراستنی سڤیلی ژن بکەین، کە نموونەی ئەو هێزانەن کە ژنان پاراستنی ڕەوای خۆیان لە تەواوی گۆڕەپانەکانی کۆمەڵگا و سیاسەت، کە ژنیان لێ دوورخستبوو، وەك پێشەنگێك بە شێوەێکی پڕ ڕەنگ و چالاکانە ڕۆڵ دەگێڕن و هەر کەسێکیش دان بە هەبوون و کاریگەریان دادەنێت.

ژنان وەكوو پێگەی بنگەین و پارێزوان و پەرەپێدەری کلتوری کۆمەڵگای کوردستان و ڕۆڵێکی بەرچاویان هەیە، ئەمە لە حاڵێکدایە کە سەرەڕای هەموو زەخت و گوشارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کە بە ڕی و ڕێبازی جیاواز، وەکوو بەڕێکخستن کردن و پەرە پێدانی هێڵی خیانەت گەورەترین زیان لە پێگە و نرخی ژنان لە کۆمەڵگا دەدات. پێشخستنی سیستەمی بەکرێگیراوی، دامەزراندنی بارەگای لەشکەری لە ژێر ناوی ناوەندی خاهەرانی زەینەب، ئاکادیمیای پۆلیسی ژن، پۆلیسی ئاسایشی ئەخلاقی و هتد…) لە گوند و شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، بە ئارمانجی لەناوبردنی لێگەڕینی ئازادی، هەست و بۆ چوونی نیشتیمان پەروەری ژنان و لاوان دایە.

لە هەمان کاتیشدا سیاسەتی ڕەگەزپەرستی کۆماری ئیسلامی لە دژی ژنان کە لە ناو کۆمەڵگا باوی دەکات و شرعیتی پێدات لە ژێر ناوی هاوسەرگیری لە تەمەنی بچوك، بڵاو کردن و پەرەپێدانی ماددەی هۆشبەر لە ناو ژنان، ڕەوا کردنی ناوەند و ماڵە لەشفرۆشیەکان و پشاندنی تیزاب لە ڕوواڵەتی ژنان و وەکووتر لە گۆڕ ئەو زانیاریانەی کە لە دەستمان داییە ڕاستەوخۆ دەستی ئەندامانی سپای پاسداران و ناوەندەکانی سیخوری و ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانی تێدایە. کە ئەم سیاسەتە قیزەوەنە لە دژی گەلەکەمان و جەوانانی لە ناو کۆمەڵگا سیستماتیک بەڕێوە دەچێت. ئارمانجی سەرەکی لەمەیش ژنان و جەوانانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن، کە دەیانەوێت بەم جۆرە کۆمەڵگایەکی بێ ئەخلاق، تەزیوو، و بێ دەنگ لەبەرامبەر ئەم سیاسەتانە درووست بکەن، کە ڕووخێنەری کۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانە.

هەر بۆییە لە بارودۆخێکی وا هەستیار و چارەنووسسازدا، بانگەوازیمان بۆ ژنان و جەوانانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ئەوەییە؛ کە لە بەرامبەر ئەم جۆرە سیاسەتانە بێدەنگ نەمێنن و بە پەیوەندی کردن و بەشداربوون لە ڕیزەکانی گەریلا، لەژێر سایەی فکری ڕێبەر ئاپۆدا خۆیان لە بواری پاراستنی رەوا و ئاواکردنی کۆمەڵگاێکی ئازاد و دیموکراتیك پێشبخەن. لەم بارودۆخەدا ئەرکی سەرەکیمان ئەوەییە کە بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشان لە ئاستێکی ژۆردا شکۆدار بکەین. تا ئازادی ژن، کۆمەڵگا و نەتەوەکەمان مسۆگەر بکەین.

بڕیارگەی ناوەندی هێزی پاراستنی ژن HPJ

@page { margin: 2cm }
p { margin-bottom: 0.25cm; direction: ltr; line-height: 120%; text-align: left; orphans: 2; widows: 2 }

٢٤/١٠/٢٠١٧

@page { margin: 2cm }
p { margin-bottom: 0.25cm; direction: ltr; line-height: 120%; text-align: left; orphans: 2; widows: 2 }

پێوەندی‌دار