ئاوەڵان:” تەندروستی ئۆجەلان دۆخی کەرکوک پیلانگێریەکی هاوبەشە دژ بە گەلی کورد “
23 تشرینی یهكهم, 2017ئەندامێکی کۆردیناسیۆنی کۆمەڵگای جەوانانی رۆژ هەڵات بەژداری بەرنامەی {هێڵی سێیەم} کەناڵی ئاریان تیڤی بوو،رەوش و پێشهاتەکانی ئەمدوایانەی کەرکوک باشوری کوردستانی هەڵسەنگاند و رایگەیاند"دایگیرکردنی باشوری کوردستان و بڵاوکردنەوەی خەتەری لەسەر رێبەر ئاپۆ پیلانێکی هاوبەشی ئێران و تورکیاو عێراق و چەند هێزێکی هەرێمی یە کە لە دژی گەلی کورد بەرێوە دەچێت
ئەندامی کۆمەڵگای جەوانانی رۆژ هەڵاتی کوردستان {کاوە ئاوەڵان} بەژداری بەرنامەی هێڵی سێیەمی ئاریان تیڤی بوو، سەربارەت بە رەوشی بەرێز عەبدوڵا ئۆجالان ئاوەڵان وتی" گومان مان نیە کە ئەم پیلانگێریە بەدەستی ئێران و تورکیا و عێراق و هەنێدێک هێزی شارەوە لە دژی گەلی کورد بەرێوە دەچێت.چەند ڕۆژێک پێش ئەوەی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق هێرشی سەر کەرکوک بکەن و داگیری بکەن،لە میدیاکانی دەوڵەتی تورکیاوە بڵاو بوویەوە کە هەواڵی مەترسی ژیانی لەسەر رێبەر ئاپۆ هەیە. لە هەمان کاتدا هێرشێکی سەربازی بۆسەر کەرکوک کرا.ئەمەپیلانێکی هاوبەشە لەدژی گەلەکەمان لە هەر چوارپارچەی کوردستان بەرێوە دەچێت.
"رێبەر ئاپۆ پێشنیاری کۆنگرەی نەتەوەیی بۆ بارودۆخێکی وەک ئێستا کردووە "
لە درێژەی بەرنامەکەدا ئاوەڵان دەڵێت" پرۆژەی کۆنگرەی نەتەوەیی لەلایەن رێبەر ئاپۆوە پێش ٢٠ ساڵ پێشنیار کراو بوو کە هەموو گەلی کورد و هەموو هێزە سیاسیەکانی هەر چوارپارچەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە چوار چێوەی کونگرەی نەتەویی دا یەک بریار یان هەبێت یەک سیاسەتیان هەبێت و هێزی خۆپاراستنی خۆیان هەبێت و بە گشتی ماڵی کورد یەک بخەنەوە .
"پارتی دیموکراتی کوردستان و بنەماڵەی بارزانی ئاستەنگیان لە بەردەم کۆنگرەی نەتەوەیی کردووە"
ئاوەڵان بەم شێوەیە ئاماژەی بە سیاسەتی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد"پارتی دیموکراتی کوردستان و بنەماڵەی بارزانی هەموو کاتێک ئاستەنگیان لە بەرامبەر کۆنگرەی نەتەوەیی لە هەر چوار پارچەی کوردستان دا کردووە. لە هەمان کاتیشدا چەند پارتێکی باشور و رۆژهەڵاتی کوردستانیان بە خۆیانەوە گرێداوە کە ناهێڵن ئەوان بەشداری لە کۆنگرەی نەتەوەیی بکەن. هەموو کاتێک پارتی دیمووکراتی کوردستان و بنەماڵەی بارزانی ئاستەنگ بوون لە یەکگرتنەوەی ماڵی کوردی لە هەر چوار پارچەی کوردستان .هەر وەها لە ناو باشوری کوردستانیش رێگە نادات گەلی کورد بەرەیەکی هاوبەشیان هەبێت .
"تەسلیم کردنی کەرکوک پیلانێکی هاوبەشی هێزە سیاسیەکانی باشورە "
سەبارەت بەرەوشی باشوری کوردستان بەرێز ئاوەڵان دەڵێت" لایەنە سیاسیەکان لە ئاستی میدیای و کۆمەڵایەتی دا لە ئاستی زیهنی دا یەکتری تۆمەت باردەکەن بەوەی پێشمەرگە هەڵات و حەشدی شەعبی و سوپای عێراق هاتن . ئەم رەوشە بە دەستی سیاسیەکانی هەرێم درووست بووە نەک هێزێک یان چەند کەسێک.
"پێشمەرگەی خۆبەخش بەرانبەری هێزی حەشدی شەعبی شەریان کرد و شەهیدیشیان داوە"
کاوە ئاوەڵان ئاماژەی بە ئاشبەتاڵی پارتی دیموکراتی کوردستان کردوو وتی" ئەوە یەکەم جار نیە هێزی بنەماڵەی بارزانی هەڵدێن، دەبێت مژاری شەنگال لە بیر نەکەین.بنەماڵەی بارزانی گەلی ئێمەیان لە شەنگال فرۆشت، بنەماڵەی شەنگالیان خستە بەردەم چەتەکانی داعش ، داعش گەلی ئێزیدی قەتڵ و عام کرد کردنیان بە کۆیلە و ژنانیشیان لە بازارەکاندا فرۆشت ، پێشمەرگەی بنەماڵەی بارزانی جاریەکەمیان نیە کە خاکی کوردستان دەفرۆشن لەو مژارەدا پێشمەرگەی بنەماڵەی بارزانی مێژوویەکیان هەیە. نبێت مرۆڤ مافی ئەو پێشمەرگە خۆبەخشانە کە لە کەرکوک و چەند ناوچەیەکی تر شەریان کردوو تەنانەت شەهیدیش بوونله بیر بکات .
@page { margin: 2cm }
p { margin-bottom: 0.25cm; direction: ltr; line-height: 120%; text-align: left; orphans: 2; widows: 2 }