له‌كاتێكدا دوو ساڵ به‌سه‌ر شه‌هاده‌تی هه‌ڤاڵ زاڵ مه‌د تێپه‌رئه‌بێت كه‌ كوردستان زۆرتر له‌ هه‌میشه‌ له‌ سه‌ركه‌وتن نێزیكه‌ و به‌ سه‌دان گه‌نجی شۆڕشگێر به‌شداری ریزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان ئه‌بن. شه‌هید زاڵ وه‌ك كه‌سایه‌تێكی شۆڕشگێڕ به‌ ساڵان له‌ هه‌رێمه‌كانی هه‌ورامان، شاهۆ، دالاهۆ، مه‌ریوان و لورستان گه‌ریلایه‌تی كرد بۆ بڵاو كردنی فلسفه‌ و بیری ئاپۆیی له‌ ناو گه‌نجان دا له‌ تێكۆشان دابو. شه‌ههید زاڵ، لاوێكی به‌ جۆش و خرۆش، مه‌تین، ڕه‌نجدر و زانا و ئاشنا له‌ گه‌ل مه‌ینه‌ته‌كانی ژیانی ژێرده‌ستی، خاوه‌ن روحێكی سه‌ركه‌وتن، مرۆڤێكی دڵ نزم و كۆڵنه‌ده‌رێكی ئاپۆیی بێ وێنه‌ بوو كه‌ ته‌نیا شۆڕش و ئازادی گه‌له‌كه‌ی بنه‌ما ده‌گرت و هه‌ر به‌و‌ خه‌یاڵه‌شه‌وه‌ به‌ره‌و ساحه‌كانی شه‌ڕ و تێكۆشان ده‌چوو. ئیستاكه‌ كه‌ ئه‌بینین شێره‌ كوران و شۆڕه‌ ژنانی كورد به‌شداری ریزه‌كانی گه‌ریلا ئه‌بن به‌رهه‌می خه‌بات و تێكۆشانی هه‌ڤاڵانێكی وه‌ك شه‌هید زاڵ و هه‌مو شه‌هیدانی ڕێگای ئازادین‌. به‌و پێیه‌وه‌ ئیمه‌ وه‌ك كۆمه‌ڵگای جه‌وانانی رۆژهه‌‌ڵاتی كوردستان جارێكی تر هه‌ڤاڵ زاڵ و هه‌موو پاكره‌وانانی شۆڕشی كوردستان وه‌بیر دێننینه‌وه‌ و به‌ڵێنی به‌رده‌وامی رێگه‌ی هه‌ڤاڵ زاڵ ئه‌ده‌ین.  بانگ له‌ هه‌مو لاوانی هه‌ر چوار به‌شی كوردوستان به‌ تایبه‌ت ڕۆژهه‌ڵاتی كوردوستان ده‌كه‌ین كه‌ به‌رده‌وام ده‌ری ڕێگای شه‌هید زال بن به‌شداری رێزه‌كانی گه‌ریلا بن.

 

كۆمه‌ڵگای جه‌وانانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان  KCR 

یه‌كه‌می خه‌زه‌ڵوه‌ری ٢٧١٧ی كوردی

p.p1 {margin: 0.0px 0.0px 0.0px 0.0px; text-align: justify; font: 12.0px ‘Geeza Pro’}
p.p2 {margin: 0.0px 0.0px 0.0px 0.0px; text-align: right; font: 12.0px Times; min-height: 14.0px}
p.p3 {margin: 0.0px 0.0px 0.0px 0.0px; text-align: right; font: 12.0px ‘Geeza Pro’}
span.s1 {font: 12.0px Times}

٢٢ی ئوكتۆبه‌ری ٢٠١٧ی زایینی