
کۆدار: چارەنووس و ئازادی گەلی کوردستان گرێدراوی تەندروستی رێبەر ئۆجەلانە
16 تشرینی یهكهم, 2017گەلی کوردستان لە کاتێکدا بە قۆناخێکی مێژووی تێپەر ئەبێت کە لە ساڵی ٢٠١١وە ئاگای لە بارۆدۆخی رێبەرەکەی نیە. دەوڵەتی فاشیستی تورکیە و هاوپەیمانی نگریسی ئەردۆغان–باخچەلی نێزێک حەوت ساڵە دەرفەت نادات رێبەر ئۆجەلان لەتەک پارێزەرەکانی دیدار بکات. سرنجڕاکێش ئەمەیە کە بە دەسپێکردنی شەڕی سوریە و پلان و داگیرکاری سەر رۆژئاوی کوردستان، هێزە هەژمونگەراکان دەرفەتیان نەدا دەنگی رێبەری نەتەوی بە گوێ گەلەکەی بگات. چونکە ئەمان دەزانن هەر گوتن و ڕاسپاردەی ئەو وەک رێنیشاندەری ئازادی و لە هەمانکاتدا هۆشدارێکە بۆ مەترسیەکان سەر گەلی کوردستان. هەر بۆیە بە سەدان جار بە بیانۆ بێ بنامەی خەرابی کەشتی و نالەباری کەشوهەوا دیدار و هاودیتنەکان کە ماڤێکی سەرەتایی هەر زیندانیەکە ئاستەنگ دەکرێت. ئەم بێخەبەری لە ژیانی رێبەر ئۆجەلان وایکردووە گەلی کورستان و بزووتنەوەکەی بە گومان و نیگەرانێوە بروانە ئەو بارۆدۆخە.
دیارە هەم گەلی کوردستان و هێزە دیموکرات و ئازادیخوازەکان هەمیش وڵاتانی زلهێز و دەوڵەتە داگیرکەرەکان ئەزانن هەبوونی کەسایەتیەکی بیرمەند و خاوەن پێگەی کۆمەڵایەتی و جەماوەری وەک رێبەر ئۆجەلان دەتوانێک خاوەن گرنگی تایبەت بێت سەر هەلومەرجی سیاسی کوردستان و هێنانی ئاشتی و سەقامگیری بۆ ناوچەکە؛ هەر بۆیەش ئەم هێزە هەژمونگەرایانە دەوڵەتی تورکیە هان ئەدەن لەسەر پێشێکارێکانی ماڤی مرۆڤ و نادیاری تەندروستی رێبەر ئۆجەلان بەردەوام بێت. رێبەر ئۆجەلان رۆڵی سەرەکی هەبووە لە خیتابی یەکێتی نەتەوی و بە تێکۆشانی فکری و خەباتی بێوچانی خۆی گەلانی ناوچەکە بە تایبەت لە سوریە و شەنگال لە بەرامبەر هێزە کۆنەپەرەستەکان و سەرۆکانی ئەوان پاراست و فەلسەفە و سیستەمی پێکەوە ژیانی گەلانی پێشکەشی مرۆڤایەتی کرد. ئیستا کە ئەبینین بە تایبەت گەلانی سوریە لە قەتلوعام رزگاریان ئەبێت و بەرەو کوردستان پەنا ئەبن بەرهەمی بیر و فەلسەفە و هۆشیاری ئەم رێبەرە دڵسۆز و تێکۆشەرەیە. هەر بۆیە هەر چەشنە هێرش و مەترسیەک سەر ئۆجەلان، هێرشە سەر دەسکەوت و هەبوونی گەلی کوردستان و مایەی پەسەند کردن نابێت.
بەو پێیەوە ئیمە وەک کۆدار بانگ لە گەلەکەمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و هەندەران دەکەین سەرهەڵدان ئاسا بەرەو شەقامەکان رێکەون و وەک هەمیشە پابەندبوون و وەفاداری خۆیان بۆ رێبەرەکەیان دەرببڕن. گەرەک وڵاتانی داگیرکەر بە تایبەت دەوڵەت–نەتەوەی تورکیەی فاشیست بزانێت هەر وەک چۆن لە ساڵی ٩٩ گۆرزێکی جەرگبڕی لە سەرهەڵدانی گەلی تێکۆشەری کوردستان وەبەرکەوت لەئەگەری هەر مەترسیەک بۆ سەر تەندورستی رێبەر ئۆجەلان هەموو تورکیە و هێزە موداخیلەگەرەکان لە ئاسوودەیی و ئارامی بەسەر نابەن. ژیانی رێبەر ئاپۆ بۆ گەلی کوردستان و هێزە دیموکراتیک و ئازادیخوازەکان هێڵی سوورە و تێپەراندنی ئەو هێڵە ئەتوانێت کارەساتی گەورە و چاوەروان نەکراوی لێکەوەێتەوە.
کۆمەڵگای دیموکڕاتیک و ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان– کۆدار
٢٤ی رەزبەری ٢٧١٧ی کوردی
١٥ەی جووتمەی ٢٠١٧ی زایینی
@page { margin: 2cm }
p { margin-bottom: 0.25cm; direction: ltr; line-height: 120%; text-align: left; orphans: 2; widows: 2 }