کۆدار: به یهكێتی نهتهوهیی خهونهكانی مام جهلال بۆ كوردستانێكی ئازاد و ديموكراتيك بهدی بهێنین
4 تشرینی یهكهم, 2017لە رۆژگارێکدا کە رۆژهەڵاتی ناوین و کوردستان بەرەو داڕشتنێکی نوێ تێپەر دەبێت رۆڵی کەسایەتیەکان لە یەکریزی و یەکێتی ماڵی کوردان زۆر لەبەرچاوە. بێ گومان هەبوونی ئەو کەسایەتیانە هۆکارێکە بۆ کەمبوونەوەی ناکۆکی و ئاژاوە ناوبەری هێزە دوستەکان هاوکات پاڵپشتیەکی قورسیشە لەمەڕ بەرەنگاربوونەوە هەمبەر دوژمنان. بێگومان یەک لەو کەسایەتیانە کە رۆڵێکی بەرچاوی بینەوە لە ناساندنی دۆزی کورد بە جیهان و هەروەها سەقامگیری لە ئیراق و یەکێتی ناو هێزە کوردیەکان "مام جەلال"ە. ئەو کەسایەتیە مەزنە چ لە خەباتی شاخ وەک پێشمەرگەیەک و چ لە تێکۆشانی شار وەک رێبەری یەکێتی نیشتمانی و هاوکات سەرۆک کۆماری ئیراق نەخشێکی گرنگی هەبووە لە هاوسەنگی سیاسی ماڵی کوردان. لەگەڵ ئەوەش "مام جەلال" وەک رێبەرێکی کوردان توانی ئیراقی دوای سەدام لە شەڕی قەومی و ئایینی بپارێزێت و هاوکات جێ پەنجەی دیار بوو لە هێنانی سەقامگیری سیاسی و ئاشتەوایی دۆزی کورد بە تایبەت لە باکوری کوردستان. بەو پێیەوە، نەمانی مام جەلال دەبێتە هۆکاری بۆشاییەکی مەزنی سیاسی لەو کاتە هەستیارەی رۆژهەڵاتی ناویندا. بەو بۆنەوە ئیمە وەک کۆمەڵگای دیموکراتیک و ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان–کۆدار سەرەخۆشی خۆمان لە ماڵباتی مام جەلال، هێرۆ خان، یەکێتی نیشتمانی و گەلی کوردستان دەکەین. هیوادارین یەکێتی نیشتیمانی كوردستان پاش کۆچی دوایی "مام جەلال" بتوانێ خەونەکانی ئەو نەمرە بۆ کوردستانێکی ئازاد و دیموکراتیک بەردەوام بکەن و ببنە مایەی سەقامگیری و هۆکاری یەکێتی و ئاشتەوایی کوردان.
کۆمەڵگای دیموکراتیک و ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان– کۆدار
١١ی رەزبەری ٢٧١٧ی کوردی
@page { margin: 2cm }
p { margin-bottom: 0.25cm; direction: ltr; line-height: 120%; text-align: left; orphans: 2; widows: 2 }
٣ی ئۆکتۆبری ٢٠١٧ زایینی
@page { margin: 2cm }
p { margin-bottom: 0.25cm; direction: ltr; line-height: 120%; text-align: left; orphans: 2; widows: 2 }