کۆدار: سەرکەوتنی یەکەم ئەزمونی هەڵبژاردنی دیموکراتیک لە گەلانی کورد و سوری پیرۆز دەکەین
23 ئهیلول, 2017هەڵبژاردنەکانی فدراسیۆنی باکوری سوریە و رۆژئاوای کوردستان لە هەلومەرجێکدا بەرێوە چوو کە شەش ساڵ لەمەوبەر هیچکەس بیری لەوەی نەدەکردەوە ئەو شەڕ وێوانکەرەی سوریە کە وەک جەنگی جیهانی سێهەم ناوزەد دەکرا ئاوا بەرەو ئازادی کوردان بشکێتەوە. بێگومان ئەو ئازادی و ئارامیەی کە ئیستا کورد و گەلانی سوریە لە جوغرافیای رۆژئاوای کوردستان و باکوری سوریە خولقاندویانە بەرهەمی خوێنی پیرۆز و بێگەردی هەزاران شەرڤانی رێگەی هەقیقەتو ئازادیە. کەس هەیە قارەمانیەتی گرێ سپیو قامیشلۆو عەفرینو دێربسیو جزیر و شەهبا و کۆبانی قەلای بەرخۆدانی کوردان لەبیر بکات؟ ئیستاکە دەبینین لە ژێر سێبەری ئەو فیداکاری و قارەمانێتی بێ وێنەیە کە جیهانی هێنایە دەنگ و حیماسەتی ژنان و پیاوانی ئەو، چاوی هەموو دنیای کردەوە ئەوە یەکەم هەڵبژاردنی سوریە و رۆژئاوای کوردستان پاش شەش ساڵ جەنگی وێرانکەر بەرێوە چوو و نەش کێشەیەکی ئەمنی پێش نەهات بەڵکوو بە جۆش و خرۆش و شادی و هەڵپەرکێ پێشوازی لێکرا. کە واتە پیرۆز بێ ئەو خۆڕاگریی لە دانەری بیر و فەلسەفەی پێکەوە ژیانی گەلان "رێبەر ئۆجەلان" کە ئەگەر رێبەرایەتی فکری و پێشەنگایەتی هزری ئەو نەبایە ئیستاکە گۆمی خوێن هەموو رووبارەکانی دجلە و فراتی دەگرتەوە.
ئیمە وەک کۆدار کە سەرچاوەی فکری خۆی لە هزری رێبەری ئوجەلان دەگرێت و بۆ ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان و گەلانی ئیران تێکۆشان دەکات، ئەو دەسکەوتە مێژووییەی گەلانی کوردستان لە سوریە سڵاو و پیرۆزبایی دەکەین و داوا لە هەموو گەلانی کوردستان و دۆستانی لە هەر شوێنێکی جیهان بە تایبەت لە ئیران و رۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین کۆڵان و شەقام و گوند و شارەکانی خۆیان بکەنە ساحەی خۆشی و شادی و پیرۆزبایی بە موناسیبەتی سەرکەوتنی یەکەم ئەزموونی کۆنفدرالیزمی دیموکراتیک لە رۆژئاوا و سوریە کە بوویە هێمای یەکەم هەڵبژرادنی دیموکراتیکی رۆژهەڵاتی ناوین. هیوادارین ئەو سیستەمە دیموکراتیک و ئازادە لە هەموو رۆژهەڵاتی ناوین جێگیر بکرێت چونکە تاکە رێگەی ئاشتی و پێشگرتن لە شەڕ و ماڵوێرانکاری ئەم رێگەیە کە کورد لە رۆژئاوا و سوریە گرتیانە بەر.
کۆمەڵگای دیموکراتیک و ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان– کۆدار
@page { margin: 2cm }
p { margin-bottom: 0.25cm; direction: ltr; line-height: 120%; text-align: left; orphans: 2; widows: 2 }
24.9.2017