بانگەشەی دووهەمین فێستیڤاڵی فیلمی رۆژئاوا – ٢٠١٧

18 ئه‌یلول, 2017

دامەزراندنی کۆمینی فیلمی رۆژئاوا لە ساڵی ٢٠١٥ دا بە ئامانجی زیندوو کردنەوەی نرخەکانی کولتوری و هونەری لە گۆرەپانی سینەما دا بوو، هەر وەها پێکهێنانی هەلومەرجێک بۆ گەشە پێدانی سینەمای ئازاد لەئەم بەشەی کوردستانە کە مزگێنی دەری ئاسۆیەکی روونی گەشەی فەرهەنگی و هونەری کۆمەڵگای رۆژئاوایە. پێکهینانی وتاری رۆڵی سینەما لە کۆمەڵگا، ئافراندنی بەرهەمی سینەمایی، گرینگیدان بە دامەزراندن و دەست بەکاربوونی ئاکادمێای سینەما و پشتگیری لە سینەما کارانی لاو لە گرنگترین خەباتی کۆمین فیلمی رۆژئاوایە لە سەرەتای دامەزراندنیەوەتا ئێستا. فێستیڤالی فیلمی رۆژئاوا لە دووهەمین ساڵی خەباتی خۆی دا و لە ساڵیادی کارەساتی سووتاندنی سینەمای عامودا لە ساڵی ١٩٦٠ کە تێیدا ٢٩٨ منداڵی رۆژاوایی گیانیان بەخت کرد. وەکوو بەستینێک بۆ زیندوو کردنەوەی نرخە کۆمەڵایەتیەکان لە گۆرەپانی هونەر و هەروەها خوڵقاندنی دیمەنی راستەقینەی دێموکراسی و شۆڕشی گەل، بە ئامادە بوونی سینەماکارانی ئازادیخواز، بەڕێوەبردنی دووەمین فێستیڤاڵی فیلمی رۆژئاوا رادەگەیەنیت.

ئامانجەکانی فێستیڤاڵ:

پێکهێنانی هەلومەرجێک بۆ گۆڕینەوەی بیروڕا و بەرهەمی سینەمایی، تێکۆشان بۆ زیندوو کردنەوە و گەشەپێدانی کەلتووری سینەما لە رۆژئاوا و پشتیوانی کردن لە سینەماکارانی لاو، کەڵک وەرگەرتن لە ئەزموونی هونەری لە سینەما و پێشاندانی فیلم لە گرنگترین ئامانجەکانی دووهەمین فێستیڤالی فیلمی رۆژئاوایە.

بەرێوە بەری فێستیڤاڵ:

کۆمین فیلمی رۆژئاوا تەڤگەری چاندوو و هونەری دێمۆکراتیکTEV.ÇAND

بەهاوکاری دەستەی فەرهەنگ و هونەری خۆرێوەبەری دمۆکراتیکی رۆژئاوا

بەشەکانی فێستیڤاڵ:

بەشی کێ بڕکێ_ ١. کورتە فیلم ٢. بەڵگە فیلم

بەشی ئاسایی_ فیلمی درێژی سینەمایی

شەرت و مەرجەکانی بەشداربوون لە فێستیڤاڵ بۆ بەشەکانی کێ بڕ کێ و ئاسایی:

١.بەرهەمەکانی نێردراو بۆ فێستیڤاڵ پێویستە لە ساڵەکانی ٢٠١٥، ٢٠١٦ و ٢٠١٧ دروست کرابێت.

٢.ئەو فیلمانەی کە بۆ فێستیڤاڵ دەنێردرێن تەنانەت ئەگەر نەتوانن بچن بۆ قۆناخی دوایی فێستیڤاڵیش، ناگەڕێندرێنەوە.

٣. لە گەڵ هەر بەرهەمیکی هەنێردراوە بۆ فێستیڤاڵ ، بیۆگرافی دەرهێنەر، سیناپسی فیلم و Trailar مەرجی سەرەکێە.

٤. بەبۆنەی نەبوونی هەلومەرج بۆ ناردنی فیلم لە رێگای پۆستی هەوایی و زەوینی دا، فیلمەکان لە تەنیا لە رێگای ئینترنێت وە بۆ فێستیڤال دەنێردرێت.

٥. فۆرمەتی فیلمەکان یان پیشاندانی پێشتریان لە فێستیڤالەکان بۆ بەشداربوون لەو فێستیڤاڵە کانی رابەردوودا لە فستیڤالەکەدا ئاستەنگ نیە.

٦. ئەو فیلمانەی کە لە فێستیڤالی یەکەمی فیلمی رۆژئاوا بەشدار بوونە، ناتوانن دوبارە بەشداری بکەن.

٧. ئەو فیلمانەی کە بۆ فێستیڤاڵ دەنێردرێت نابێ هەتا پێش فێستیڤال لە تەلەویزیۆن بڵاو ببنەوە.

٨. فیلمەکانی بەشی کورتە فیلم نابێ زیاتر لە ٣٠ خولەک بن.

٩. هەر دەرهێنەرێک لە بەشی کورتە فیلم دا تەنیا دەتوانێ بە یەک فیلم بەشداری بکات.

١٠. هەر دەرهێنەرێک لە بەشی بەڵگە فیلم دا تەنیا دەتوانێ بە یەک بەڵگە فیلم بەشدار بێت.

لێژنەی هەڵبژاردن:

١.پێداچوونەوە و هەڵبژاردنی فیلم بۆ پەسند کردن و ئامادە بوونی بەرهەمی نێردراو لە ئەستۆی دەستەیەکی پێنج کەسی لە ئەندامانی کۆمینی فیلمی رۆژئاوا دایە.

٢. لێژنەی سەرەکی (ژووری )فێستیڤاڵ پێکهاتووە لە مامۆستایانی سینەما، دەرهێنەران و رەخنەگرانی سینەما.

کات و شوێنی فێستیڤاڵ:

دووەمین فێستیڤاڵی فیلمی رۆژئاوا لە بەرواری ٢٠١٧.١١.١٣ لە شاری قامیشلو بە مەراسمێک دەکرێتەوە و لە بەرواری ٢٠١٧.١١.١٧ لە هەمان شار کۆتایی پێدێت.

کات و چۆنیەتی ناردنی بەرهەمەکان:

وێب سایتی فێستیڤاڵی فیلمی رۆژئاوا لە بەرواری ١٧/٩/٢٠١٧ هەتا کۆتایی رۆژی ١٥/١٠/٢٠١٧ بۆ وەرگرتنی بەرهەمەکان کراوەیە. لە دوای کۆتایی رۆژی دیاری کراو ئەو بەرهەمانەی دەنێردرێن وەرناگیرێن.

ڕوونکردنەوە_

١.پێشاندانی فیلمەکان لە شارەکانی "قامیشلو، عامود، دێرک، کۆبانی ، سەریکانی و حەسەکە" و بە گوێرەی بەرنامەی راگەیەندراوی فێستیڤاڵ دەبێت.

٢. سمینار و کارگەکانی پێوەست بە فێستیڤاڵی فیلمی رۆژئاوا لە کاتی بەرێوەچوونی فێستیڤاڵ بە گوێرەی بەرنامەی راگەیەندراوی فێستیڤاڵەکە دەبێت.

٣. بۆ رووماڵ کردنی ڕاگەیاندنی و رێکلامی فێستیڤاڵ لەهەندێک بەشی Trailar ی ئەو فیلمانە کەڵک وەردەگیرێت کە دەربازی قۆناخی دوایی فێستیڤاڵ بوونە.

بۆ ناردنی بەرهەمەکانتان و بۆ پێوەندی گرتن بە دووهەمین فێستیڤالی فیلمی رۆژئاوا بەو ناونیشانانەی خوارەوە پێوەندی بکەن:

 

www.rojavafestival.com

Gmail : rojavafilmfestival@gamil.com

Facebook : 2.mihrîcana fîlm a Rojava

TEL / Telegram / WhatsApp : 00963992823498 – 00963996612578

 

کۆمیسیۆنی دووهەمین فێستیڤاڵی فیلمی رۆژئاوا 14. 9. 2017


 


 

@page { margin: 2cm }
p { margin-bottom: 0.25cm; direction: ltr; line-height: 120%; text-align: left; orphans: 2; widows: 2 }
p.ctl { font-family: “Calibri Light” }
a:link { color: #0563c1 }


 

پێوەندی‌دار