
هاوسەرۆکی کۆدار، فواد بریتان: ئەگەر کۆماری ئیسلامی ئێران دەستپێکەری شەڕ لەگەڵ بزووتنەوەی ئازادیخوازی گەلی کورد بێت کۆتایی هێنەری ئەو شەڕە نابێت
6 ئه‌یلول, 2017فواد بریتان هاوسەرۆکی کۆمەڵگای دیموکراتیک و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان(KODAR) لە کەناڵی «aryen» تیڤی بەشداری پرۆگرامی "هێڵی سێ"ی کرد و دوایین گۆڕانکاریەکانی ناوچەکە و بەتایبەت ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانی نرخاند.
فواد بریتان بە ئاماژه‌دان بە سەردانی ئەندامانی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان(KNK) بۆلای بزووتنەوەی ئازادیخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەبارەت بە گرنگی یەکێتی نەتەوەیی ڕایگەیاند: "لە ئێستادا دەرفەتێکی مێژوویی بۆ گەلی کورد ڕەخساوە کە بە ماف و داخوازی دیموکراتی خۆیان بگه‌ن. ئەگەر ئێمە خاوەنی هەڵوێست و پلان و پرۆژەی گونجاو بۆ چارەسەری کێشەکان نەبین ئەم دەرفەتە لەدەست دەدەین کە دەبێتە هۆی ئەوەیكه مەترسی لەسەر کوردستان زۆرتر بێت."
فواد بریتان سەبارەت بە گرنگی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی و پێوەندی ئەم بابەتە لەگەڵ کۆنگرەی نەتەوەیی دەستنیشانی کرد: "بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کورد زیاتر لە ٤٠ساڵە بۆ سەربەخۆیی کوردستان تێدەکۆشێت و بۆ گەیشتن بەم ئامانجە زیاتر لە ٢٠هەزار شەهیدی داوە و ئێستاش هەزاران گەنجی کورد لە زیندانه‌كانی داگیرکەرانی کوردستان بەسەر دەبەن، ئەم تێکۆشانە بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی گه‌لی كوردستانه کە ئیرادە و ژیانێکی ئازاد ده‌سته‌به‌ر ده‌كات."
ناوبراو هەروەها سەبارەت بە ڕیفراندۆم لە هەرێمی باشوری کوردستان دەڵێت: ئێستا لە هەرێمی باشوری کوردستان بە له‌سه‌رده‌ستی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق باس لە ڕیفراندۆم دەکرێت. خەڵک پێویستە ئەم پرسیارە لە خۆیان بکەن کە ئاخۆ ئەم ڕیفراندۆمە داخواز و ئیرادەی هەرچواربەشی کوردستانە و خزمەتی بەرژەوەندی نه‌ته‌وی گه‌لی كورد دەکات؟ گه‌لۆ ئه‌م پرسه قه‌یرانه‌كانی هه‌رێمی باشور كوردستان چاره‌سه‌ر ده‌كات؟ پارتی دیموکراتی کوردستانی ئیراق بە پێداگری لەسەر ڕیفراندۆم خوازیاری ئەوەیە دەسەڵاتداری خۆی لەسەر هەرێمی باشوری کوردستان زۆرتر بکات و خوازیاری ئه‌وه‌ی نیه قەیرانه‌كانی ئابوری، کۆمەڵایەتی و سیاسی چارەسەر بکات. ته‌نانه‌ت پارڵمانی باشوری كوردستان له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی هه‌ڵه‌ی ئه‌و پارته په‌ك خراوه کە وەک میکانیزمێکی دیموکراتیک بۆ چارەسەری کێشەکان ناوزه‌د ده‌كرێت.
چارەسەری کێشەکان لە ڕێگای کۆنگرەی نەتەوی دەکرێت نەک ڕیفراندۆم
فواد بریتان لە دریژەی قسەکانیدا ڕایگەیاند:"ئێمە وەک کۆدار پێمان وایە کە ڕیفراندۆم پێویستە بۆ هەرچوار به‌شی کوردستان بەڕێوە بچێت نەک بۆ تەنها بۆ بەشێک. ئێمە خوازیاری ئەوەین کە ویست و داخوازێكانی هەموو بەشەکانی کوردستان چارەسەر بکرێن، بەو هۆیەوە ئێمە چارەسەری کێشەی کورد لە ڕیفراندۆم نابینین بەڵکو لە بەستنی کۆنگرەی نەتەوەییدا دەبینین. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێویستە سەرەتا ڕاوێژی نەتەوەیی ئەنجام بدرێت و لایەنەکان پلان و پرۆژەی خۆیان پێشکەش بکەن و دیار بکرێت کە سیستەمی بەڕێوەبەری و چارەسەری چۆن پێک بێت. هه‌روه‌ها لایەنەکان چۆن دەتوانن بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان هاوکاری یەکتر بکەن پاشان دەکرێت بۆ ئه‌رێ كردنی ئه‌و بڕیارانه باس لە ڕیفراندۆم بکرێت."
ئیتر كاتی ئه‌وه هاتووه كه كۆماری ئیسلامی ئیران چاره‌سه‌ری پرسی كۆڵبه‌ران بخاته ئه‌جێندای خۆیه‌وه
هاوسه‌رۆكی كۆدار له‌سه‌ر كۆشتنی كۆڵبه‌ران و سه‌رهه‌ڵدانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی گه‌لی رۆژهه‌ڵات گوتی: `عه‌قڵیه‌تی زاڵبوو به‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی‌دا هیچ كات چاره‌سه‌ری به‌خۆیه‌وه نه‌هێناوه هه‌ر بۆیه ئیمه به‌رده‌وام شاهیدی گرتن و هه‌ڵاواردن و كێشه‌كۆمه‌ڵاتیه‌كان له ئیران ده‌بینه‌وه. كۆشتنی كۆڵبه‌ڕان یه‌ك له سه‌دان تاوانه‌كانی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌یه كه به‌سه‌ر گه‌لی كوردستان سه‌پێندراوه. سیسته‌می ئیسلامی ئیران له لایه‌ك برسێتی و بێكاری ده‌خاته ناو كۆمه‌ڵگا و له لایه‌كی تره‌وه فه‌رمانی كوشتنی مرۆڤ گه‌لێك ده‌دات كه بۆ بژیوی ژیانی خۆیان، دژوارترین شه‌رتو‌مه‌رجه‌كانی ژیان ته‌حه‌مول ده‌كه‌ن. پێویسته بزاندرێت پرسی كۆڵبه‌ران له ده‌ره‌وه‌ی پرسی كورد نیه هه‌ر بۆیه چاره‌سه‌ر نه‌كردنی ئه‌ویش دێته واته‌ی خۆدزینه‌وه‌ی كاربه‌ده‌ستانی ئیران له چاره‌سه‌ری پرسی كورد. له‌و چوارچوه‌یه‌دا وه‌ك كۆدار سڵاو له سه‌رهه‌ڵدانی گه‌له‌كه‌مان له بانه و سه‌رده‌شت و مه‌ریوان و شاره‌كانی تری رۆژهه‌ڵات ده‌كه‌ین و پشتگیری ویست و داخوازیه‌كانی ئه‌وان ده‌كه‌ین. هه‌روه‌ها كۆماری ئیسلامی ئیرانیش گه‌ره‌ك له‌و ڕاستیه تێبگات كه هێرشكردن بۆ سه‌ر كۆڵبه‌ران و گه‌ڵی كوردستان له‌هه‌مانكاتدا هێرشه بۆ سه‌ر ده‌سكه‌وته‌كانی سه‌رجه‌م گه‌لانی كوردستان كه هێلی سووره و ما‌یه‌ی په‌سه‌ند كردن نیه.
توررکیە دەیەوێت به دامه‌زراندنی دەوڵەتێکی بچووکی كوردی وەک ناوه‌ندێك لەدژی به‌شه‌كانی تر به‌كار بێنێت
فواد بریتان بە ئاماژە بەو مەترسیانەی کە لە چوارچێوەی ڕیفراندۆمدا هەڕەشە لە کوردستان و بزووتنەوەی ئازادیخوازی کورد دەکات دەڵێت: " هەندێک کەس تەنیا بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه كورد له رێگه‌ی ریفڕاندۆم بەرەو دەوڵەت بوون دەچێت بەڵام پێویستە بزانین ئاخۆ دەوڵەتێک کە داده‌مزرێت دەوڵەتی کوردستانیه یان دەوڵەتی بارزانی؟ ئیستاكه دەوڵەتی تورکیا كێشه‌یه‌كی ئه‌وتۆی لەگەڵ ڕیفراندۆم نیە و دەیەوێت هەرێمی کوردستان وەک بەشی تورک نشینی قوبرس لە بواره‌كانی ئابووری و کۆمەڵایەتییەوە بگرێتە ژێر ڕکێف و خزمەتی خۆی. كۆماری تورکیا پێی خۆشە دەوڵه‌تووكه‌یه‌كی کوردی لەژێر فەرمانی ئه‌و دامه‌زرێت و ببێتە ناوه‌ندێكی سەربازانی تورک و هێزه‌کانی(MIT) و بۆ ئه‌و ئامانجه لەدژی بەشەکانی دیکەی کوردستان بەکاری بێنن."
کۆماری ئیسلامی ئێران و تورکیا دەیانەوێت بە شەڕێکی هەمەلایەنە، کۆمەڵکوژێكی تر به‌سەر گەلی کورد بسەپێنن
له به‌رده‌وامی قسه‌كانیدا، فواد بریتان ئاماژەی بە ترافیکی دیپلۆماتیکی نێوان ئێران و تورکیا كرد و گوتی: "له‌ناوبه‌ری تورکیا و ئێران کێشەی مێژوویی هەیە بەڵام له‌سه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كردنی پرسی كورد و له‌ناوبردنی تێكۆشانی گه‌لانی كوردستان خاوه‌ن یه‌ك هه‌ڵوێستن. هاتوچۆ دیپلۆماتیکه‌كانی نێوان ئێران و تورکیا، پیلانی نوێ لەدژی گەلی کورد و بزووتنەوەی ئاپۆیی لە ڕۆژهەڵات و باکوری کوردستان دەردەخات کە هه‌وڵ ده‌دات بە شەڕێکی هەمەلایەنە کۆمەڵکوژی بەسەر گەلی کورد بسەپێنێت. ئامانجی تریان ئەوەیە کە مه‌ترسی بخه‌نه سه‌ر دەستکەوتەکانی هه‌نووكه‌یی گه‌لی کورد." ناوبرا هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر مژارێكی گرینگ كه:" لەو دووایانه‌دا سه‌رۆك ئه‌ركانی هێزه چه‌كداره‌كانی ئیران "باقری" سه‌ردانی توركیه‌ی كرد، له دیداره‌كانیان باس له‌وه كراوه كه ئیران بۆ پشتگیری كردن له هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆسه‌ر گه‌ریلاكانی كوردستان ئاسانكاری بكات.
بریتان باسی قسەکانی ئەردۆغانی کرد سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی هاوبەشی کۆماری ئیسلامی ئێران و دەوڵەتی تورکیا لەدژی پارتی کرێکارانی کوردستان(PKK) و پارتی ژیانی ئازادی کوردستان(PJAK) و گوتی:"قسەکانی ئەردۆغان ڕاست بوون بەڵام کۆماری ئیسلامی ڕەتی کردەوە لەبەر ئەوەی ترسی لە کاریگەری ئەم ئۆپەراسیۆنەی لەسەر ڕوانگەی جیهانی هەیە و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کورد هۆشداری بە ئێران دا کە ئەگەر شەڕ دەست پێ بکات زۆر قورس‌تر لە شەڕی قەندیل دەبێت کە ساڵی ٢٠١١ ڕوویدا و شەڕ نەک هەر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڵکوو لە هەموو ئێران بڵاو دەەبێتەوە.
تورکیا ئامادەیی خۆی بۆ بەکارهێنانی هێزی ئاسمانی لەدژی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەربڕێوە
فوئاد بریتان سەبارەت بە پلانی هاوبەشی دەوڵەتی تورکیا و کۆماری ئیسلامی ئێران لەدژی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕوونی کردەوە:" بەپێی زانیارییەکانی ئێمە دەوڵەتی تورکیا ئامادەیی خۆی بۆ بەکارهێنانی هێزی ئاسمانی لە دژی گه‌ریلاكانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەربڕیوە و دەیانەوێت هێرشێکی ئاسمانی لەدژی پێگەکانی ئه‌م هێزانه ئەنجام بدەن.
لە کۆتایی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا، فواد بریتان تیشکی خستە سەر ئەوەی کە لە ئێستادا هێزەکانی گەریلا لە ماکۆ تا کرماشان و ئیلام ئامادەن و بە ئەزموونی شەڕ دژی داعش و ئارتەشی تورک تێکنیک و تاکتیکی مۆدێڕنی شەڕ بەکار دێنن کە لە ئاستی جیهاندا بێ وێنەیە و لە ئەگەری چاره‌سه‌رنه‌كردن كێشه‌كان و به‌رده‌وامكردنی سیاسه‌تی نكوڵی دژ به گه‌لی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و گه‌ڵانی ئیران له لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه، هێزەکانمان ئاماده‌ن بە شێوازێکی کارێگەر پاراستنی گه‌لی خۆیان بكه‌ن.
@page { margin: 0.79in }
p { margin-bottom: 0.1in; direction: ltr; line-height: 120%; text-align: left; orphans: 2; widows: 2 }