پێویستە جەژنی رەمەزان ببێتە هێمای پێکەوە ژیانی ئایین و باوەڕیەکان

25 حوزه‌یران, 2017

لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە هەر چرکە و کاتی ئەو بەرەو گۆڕانکاری و داڕشتنی نوێ دەچێت مەخابن گەڵانی ئەو وڵاتە کەمترین کاریگەریەکان هەبووە لەو دارشتنە. بە پێچەوانە هێزە موداخیلەگەرەکانی جیهانی بەردەوام هەوڵیان داوە بە دروستکردنی ئاژاوە و دووبەرەکی لەناو پێکهاتەکانی ئەتنیکی و باوەڕی، دەسەڵاتی خۆیان بسەپێنن و ناکۆکیەکان قووڵتر کەنەوە. گەڵانی رۆژهەڵاتی ناوین کە پێویست بوو پێکەوە رۆڵی ئاوەدان کردنەوەی وڵاتی خۆیان دوای ئەو شەڕ و کاولکاریانە هەبایە، ئەوە بەربوونە گیانی یەک و خەڵک و ژێرخان و بنخانی وڵاتەکەیان لەناو دەبن. بێگومان هێزە دەسەڵاتدار و موداخیلەگەرەکان ناخوازن هیچکات ئەو یەکێتیە ناوبەری پێکهاتەکانی ناوچەکە پێک بێت هەربۆیە بە هەموو شێوازێک هەوڵی داگیرساندنی ئاگری تەفرەقە و ناکۆکی ناوبەری ئەوان دەدەن. ئەوان پیرۆزیەکانی گەلان بنپێ دەکەن و مێژوو و کولتور و ناسنامەی گەلان بە یەغما دەبن.

 

لەو چوارچێوەیەدا، رەمەزان یەک لەو کاتە پیرۆزانەیە کە گەڵانی ناوچەکە و موسلمانان دەوری یەک کۆدەکاتەوە و بە تێکۆشانی نەفس مرۆڤەکان بەرەو یەکسانی کۆمەڵایەتی پەڵکێش دەکات. حەیف و مەخابن هێزە داپڵۆسینەر و تاریکپەرەستەکان ئەم کاتانەش بە گەڵانی رۆژهەڵاتی ناوین ڕەوا نابینن و دەست دەکەن بە لەناوبردن و کاولکردن جێگە پیرۆز و باوەریەکانیان. رەمەزان لە کاتێکدا کۆتایی دێت کە پێکهاتەکانی رۆژهەڵاتی ناوین لە هەموو کات زۆرتر پێویستیان بە یەکڕیزی و یەکدەنگی هەیە. ئەو یەکدەنگیە دەبێت هەمبەری ئیسلامی ساختە و دەسەڵاتدار تێکۆشان بکات و ئیسلامی کۆمەڵایەتی وەک ئاڵترناتیڤێک پێش بخات. ئەو ئیسلامەی کە بە بێ جیاوازی هەموو چین و توێژەکان دەوری یەک کۆ دەکاتەوە و زوڵم و نایەکسانی پەسەند ناکات. هەر بۆیە جەژنی ڕەمەزان گەرەک ببێتە سەمبۆلی یەکێتی دین و باوەڕیەکان و هێمای پێکەوە ژیانی گەلان. لەسەر ئەو ئەساسە وەک کۆمیتەی دین و باوەریەکانی کۆدار ئەو جەژنە لە سەرجەم موسلمانانی جیهان پیرۆز دەکەین و بانگ لە هەموو گەلانی ناوچەکە و بە تایبەت موسلمانان دەکەین بۆ یەکرێزی و پێکەوەژیانی گەلان تێکۆشان بکەن چۆنکە تەنیا بژاردە بۆ ژیانێکی ئازاد و دیموکراتیک لەگەڵ یەک ژیان کردن و دووری گرتن لە نیفاق و دووبەرەکیە.

 

کۆمیتەی دین و باوەریەکانی کۆدار

٢٤-٠٦-٢٠١٧

پێوەندی‌دار