مامۆستا ئەمیر حەسەنپوور، ئەستێرەیەکی پڕشەنگداری مێژوو و زمانی کوردی بوو

25 حوزه‌یران, 2017

لە کاتێکدا هەوالی کۆچی دوایی مامۆستا ئەمیر حەسەنپوور بیرمەند، زمانزان و مێژووناسی کورد دەبیسین کە گەلی کوردستان زیاتر لەهەمیشە هێرشی سەر زمان و مێژووکەی دەکرێت. زێدەتر لە نیو سەدە کار و خەباتی ئەو مەزنە مامۆستایە لە بواری ناسنامە و مێژوو و زمانی کوردی ئەویش لەکاتێکدا کە خۆی دوورە وڵات ببو، نیشاندەری وڵاتپارێزی و حەزکردنی گەل و نیشتیمانی ئەو دەگەینێت. مامۆستا لە ماوەی تێکۆشانی بێ وچانی خۆی، سەڵماندی میلەتێک کە هەوڵی داگیرکردنی دەدەن دەسپێک لە زمانی و مێژووکەی ئەدەن هەر بۆیە مامۆستا حەسەنپوور پاراستنی ئەو دوو گەنجینەی بەشکۆی کردە کاری سەرەکی خۆی. وەک کۆمیتەی چاند و کولتوری کۆدار سەرەخۆشی لە ماڵباتی ئەو و سەرساخی بۆ گەلەکەمان دەخوازین. هیوادارین رووناکبیران و نووسەرانی کورد بتوانن ئەو بۆشایی مەزنە بە تێکۆشانی خۆیان پڕ کەنەوە و رێگەی مامۆستا حەسەنپوور بەردەوام بکەن.

 

کۆمیتەی چاند و کولتوری کودار

٤ی پووشپەری ٢٧١٧ی کوردی