گۆڕانخوازه‌كان، كه‌سایه‌تیه‌كی مه‌زنیان له‌ده‌ست دا

19 ئایار, 2017

كۆچی دووایی سه‌ركرده‌ی مه‌زن `كاك نۆشیروان` خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌ بوو به‌ تایبه‌ت بۆ گه‌لی ئیمه‌ی باشوور و گۆڕانخوازه‌كان. هه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ له‌ ماوه‌ی هاتنه‌سه‌ركاری توانی په‌رده‌ له‌ زۆر گه‌نده‌ڵی ماڵباتی و حیزبی هه‌ڵداته‌وه‌ و نه‌بێته‌ به‌شێك له‌ ده‌سه‌ڵاتێكی گه‌نده‌ڵ، هاوكات هه‌نگاوگه‌لێكی كرداری بۆ رووناكبیركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای كوردی هه‌ڵێنایه‌وه‌. 

وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی كۆدار، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی گه‌لی ئیمه‌، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و ماڵباتی به‌رێزیان ده‌كه‌ین و هیوادارین رێگه‌ی `كاك نۆشیروان` به‌ گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تی و پێداگری له‌سه‌ر بنه‌بڕكردنی گه‌نده‌ڵی و فه‌سادی ئابوری-كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رده‌وام بكرێت و به‌ره‌و دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگایه‌كی ئازاد و دیموكراتیك بچێت. 

 

ئه‌نجومه‌نی رێوه‌به‌ری بزووتنه‌وه‌ی كۆدار

٢٩ی بانه‌مه‌ڕی ٢٧١٧ی كوردی