بە رەنجی شاعیر و هونەرمەندی کورد “مامۆستا هێمن”، هونەری کوردی مەزن دەکەین
15 نیسان, 2017وەکو ناوەندی چاند و هونەری بێستون 31ەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی مامۆستا "هێمن موکریانی" بەبیر دێنینەوە و لە کەسایەتی مامۆستای مەزن مامۆستا هێمن دا بە رێز و وەفادارییەوە سوێندی بەسەرخستنی رێگەی هەموو هونەرمەند و شاعیرانی تێکۆشەر و شەهید دووبارە دەکەینەوە.
مامۆستا هێمن بە هەڵبەست و وێژەی خۆی، خزمەتێکی گەورەی بە مێژووی گەلی کورد کردووە و بووە بە میراسێک کە هونەری کورد بەهێزێکی بەهادارەوە بەم رۆژگارەی ئەمڕۆ بگات و ئەمڕۆش بەهەزاران هونەرمەند و هونەردۆست لەسەر رێگەیان بڕۆن.
ئەوڕۆکە وەکو گەلی کورد و بەتایبەتیش هونەرمەندان، پێویستە خاوەنداری لەم هونەرمەندانە و میراسەکانیان بکەین کە بۆ ئێمەیان جێهێشتووە. مامۆستا هێمن کەسایەتییەکی خاوەن هەڵوێست و ئیرادە بوو. هەرگیز زوڵم و زۆری لەسەر گەلی کورد پەسەند نەکردووە و خاوەنی هەڵوێستێکی تێکۆشەرانە بووە. واتادارترین خاوەنداری لە هونەرمەندان و میراس و رەنجیان، خاوەنداریکردنێکی شکۆمەندانەیە لە گەل و نیشتمان و خاکی خۆمان. لەگەڵ ئەمەشدا بەرزکردنەوەی تێکۆشانی ئازادییە کە ئەمرۆکە چاند و هونەری کوردی هەم بناخەی تێکۆشانی ئازادییە و هەم سەرکەوتنیشی.
لێرەوە گەورەترین پەیامێک کە بدرێت بەو هونەرمەند و تێکۆشەرە مەزنانە، دروستکردنی یەکێتی تێکۆشانی ئازادییە.
وەکوو "ناوەندی چاند و هونەری بێستوون" جارێکی تر مامۆستا هێمن موکریانی وەبیردێنینەوە و بە تێکۆشانمان هەوڵ دەدەین رەنج و میراسیان گەورە بکەین و بۆ منداڵانی ئەم وڵاتە بکەین بە روناکی.
کۆمیتەی چاند و هونەری کۆدار
١٥/٠٤/٢٠١٧