
فواد بێریتان: نه سه ركوتكاری كۆماری ئیسلامی قەبووڵ دەکەین و نه ش فه رشی سوور بۆ ده ستێوه ردانی ده ره كی ڕاده خه ین
4 نیسان, 2017فواد بێریتان هاسهرۆكی “كۆمه‌ڵگای دیموكراتیك و ئازادی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان” سه‌ره‌تا ده‌رباره‌ی گرینگی به‌یانییه‌كه‌ی كۆدار ده‌ڵێت: “كۆدار له‌و باوه‌ڕه دایه كه ته‌نیا به نیشاندانی دژكرده‌وه سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردن، ڕه‌وشی هه‌نووكه‌یی گۆڕانی به‌سه‌ردا نایه‌ت و ئاسوویهكی نوێ به‌دی ناكرێت. هه‌م به‌شێك له ئۆپۆزیسیۆن هه‌م پۆزیسیۆن پێویسته له هه‌لوومه‌رجی ناسكی ئێستا دا وڵامی ئه‌و پرسیاره بده‌نه‌وه: گه‌ڵۆ خوازیاری گوزاری دیموكراتیكن یان خود خوازیاری ده‌ست تێوه‌ردانی ده‌ره‌كی دژی ئێرانن؟ ئاخۆ ده‌یانهه‌وێت ڕه‌وشێكی وكوو سوریا له ئێرانیش بێته دی یان خود گهییشتوونه ئاستێك له تێگه‌ییشتنی سیاسی كه نه‌خشه ڕێی گوزاری دیموكراتیك به ئه ساس بگرن؟ ئێمه وه‌كوو كۆدار به ڕوونی ڕایده‌گه‌یه‌نین كه نه سیاسه‌تی ئێستای كۆماری ئيسلامی ته‌حه‌ممول ده‌كه‌ین و نه‌ك فه‌رشی سوور بۆ ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی ڕاده‌خه‌ین. ئێمه له‌و باوه‌ره داین كه كۆمه‌ڵگای ئێران مه‌حکووم نییه به‌وه‌ی که ته‌نیا ئه‌و دو ڕێگایه له هه‌مبه‌ری خۆی ببینێت. كۆدار و به‌شێك له هێزه پێشكه‌وتوو خوازه‌كان، هێڵی سێهه‌م ده‌گرنه به‌ر. هێڵێك كه هاوكات هه م مه‌ودا و سنوورێكی ڕوون و ئاشکرای له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته سه‌ركوتكاره‌كانی كۆماری ئیسلامی له ناوخۆ هه‌یه و هه‌میش ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی هه‌یه. ده‌ست تێوه‌ردانێك كه هه‌موو ئاماژه‌کان پێمان ده‌ڵێن كه زۆر موحته‌مه‌له”.
فواد بێریتان له دریژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی دا باس له جمووجۆڵه‌كانی وڵاتانی ناوچه و وڵاتانی ڕۆژئاوایی دژی كۆماری ئیسلامی ده کات و ده‌ڵێت: “جێی سرنجه كه رۆژێك دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌یانییه ستراتژیكهكهی كۆدار سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێران و پێویستی گوزاری دیموكراتیك، هه‌م ئه‌مریکا و هه‌م وڵاتانی عه‌ره‌بی هه‌ڵوێستی توندوتیژتریان دژی كۆماری ئیسلامی نواند. پێشبینی كردنی ئه‌مه زۆر دژوار نه‌بوو و نییه. هه‌ردوو هه‌ڵوێست له كه‌ناری زۆر ئاماژه‌ی تر، به ڕوونی پێمان ده‌ڵێن كه به‌ره‌یه‌كی به‌رفراوان خه‌ریكه دژی كۆماری ئیسلامی پێك دێت. هه‌م ده‌وڵه‌تی ترامپ، هه‌م ئیسرائیل و هه‌م وڵاتانی عه‌ره‌بی ناوچه‌که، زیاتر له هه‌ر کاتێك له‌سه‌ر ئه‌ساسی پێویستی بێ كاریگهركردن یان لاواز بوونی كۆماری ئيسلامی، هاوڕا و هاوهه‌ڵوێستن. به‌رپرسانی كۆماری ئيسلامی به باشی ئاگاداری ئه‌و جموجۆڵه نوێیانه هه‌ن، به‌ڵام تا ئه‌و ساته بۆ خۆڕزگار كردن له‌و گرفتانه به لاڕێ دا چوون.”
فواد بێریتان ده‌رباره‌ی شێوازی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڕه‌شانه ده‌ستنیشانی ده‌كات: “به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی پێیان وایه كه ته‌نیا به كه‌ڵك وه‌رگرتن له كارتی سیاسی، تیجاری، ئابوری و دیپلۆماتیك ده‌توانن ئه‌و قه‌یران و ئالۆزیانه‌ی كه به‌ڕێوه‌ن چاره‌سه‌ر بكه‌ن. به‌رفراوان بوونی به‌ره‌كه و قووڵ بوونی كێشه و ناكۆكییه‌كانیان، ڕه‌وشێكی وه‌ها ئالۆزی بۆ كۆماری ئیسلامی خوڵقاندووه كه ده‌رباز بوونی له‌و گێژاوه زۆر زه‌حمه‌ته. له فكر و ڕه‌وشتی كۆماری ئیسلامی دا ئالقه‌یه‌کی ون بوو و حه‌سساس هه‌یه؛ ئه‌ویش بریتییه له كرانه‌وه‌ی دیموكراتیك له ناوخۆ و چاره‌سهری بنه‌ڕه‌تی پرسی ماف و ئازادییه‌کانی گه‌لانی ئێران. ڕێبه‌رانی كۆماری ئیسلامی كاتێك باس له مودیریه‌تی قه‌یران و هه‌ڕه‌شه ده‌ره‌كیه‌كان ده‌كه‌ن، به شێوه‌یه‌ك هه‌ڵسووكه‌وت ده‌كه‌ن كه گۆیا ئاستی ڕه‌زامه‌ندی كۆمه‌ڵگای ئێران له حکومه‌ت زۆر له سه‌رێیه. ئه‌و وههم و ڕوانگه سه‌قه‌ته ده‌بێته هۆی قوڵتربوونی هه‌رچی زۆرتری قه‌یرانه‌كان و هاوكات له كاره‌ساتمان نزیك ده‌كاته‌وه. حکومه‌تێك كه حازر نییه مافی گه‌ڵ به فه‌رمی بناسێ؛ حکومه‌تێك كه ئاماده نییه ده‌ستبه‌رداری سیاسه‌تی مشتی ئاسنین دژی خه‌ڵكه‌كه‌ی بێت؛ حکومه‌تێك كه ئاماده نییه ڕه‌فتاره پاوانخوازه‌كانی خۆی كۆتایی پێ بهێنێی، چۆن ده‌ره‌قه‌تی چاره‌سهری ئه‌و كێشه قووڵ و كهڵهكهبوویانهی دێت؟”
هاسهرۆكی كۆمه‌ڵگای دیموكراتیك و ئازادی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، کۆدار، له به‌شێكی دیكه‌ی شرۆڤه‌كانی دا ده‌ڵێت: به‌شێك له ئۆپۆزیسیۆن پێی وایه كه كۆماری ئیسلامی ناگۆردرێ و هه‌ر بۆیه نابێت خوازیاری گوزاری دیموكراتێك له ئێران بین. هاوكات زۆربه‌ی ناوه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵاتی حگومهت له‌و باوه‌ڕه دان كه هیچ پێویستییه‌كیان به گۆڕانكاری نێوخۆیی و گوزاری دیموكراتیك نییه و ده‌توانن هه‌ر به‌وشێوه‌یه به‌رده‌وام بن. له هه‌ناوی ئه‌و وه زعه دا، ته‌نیا دوانه‌ی به‌رده‌وامبوونی ڕه‌وشی كارهساتاوهی هه‌نووكه‌یی و چاوه‌ڕێ بوون بۆ ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی ده‌ر ده‌كه‌وێ. ههدووكیش كاره‌سات خووڵقێنهرە. ڕه‌وشی سوریا خۆی به ته‌نیایی ئيسباتێكه بۆ ئه‌مه. ڕێك له‌به‌ر ئه‌مه‌یه که هێڵی سێهه‌م هه‌م پێویستییه‌كه و هه‌م گۆڕانكاری له‌گه‌ڵ خۆی ده‌هێنێت. چوون هێڵی سێهه‌م له خووڵقاندنی كێشه‌كان، به‌رده‌وام بوونی كێشه‌كان و په‌ره پێدان به كاره‌سات، ڕۆل و به‌شدارییه‌کی نییه. به پێچه‌وانه خوڵقێنه‌ری پرۆژه و ڕوانگه‌یه‌كه كه دێمۆكراسی، یه‌کسانی، پێكه‌وه ژیانی عادڵانه و ئازادی به بنه‌ما ده‌گرێت. ئه‌زموونی ڕۆژئاوای کوردستان و فێدراسیۆنی باكووری سوری ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستییه‌ن.
فواد بێریتان هاوسه‌رۆكی كۆدار له كۆتایی دا ده ڵێت: “كۆدار به زویی نه‌خشه ڕێیه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه. پێوانه‌كان و داخوازییه‌كانی كۆدار له‌و باره‌و ڕوونن. به‌ڵام ئه‌و خاڵه‌ی كه دواهه‌ڵوێستی كۆدار دیار ده‌كات، هه‌ڵوێستی كۆماری ئیسلامییه. ئه‌گه‌ر كۆماری ئیسلامی ئاماده بێت به‌رپرسیاره‌تییه‌كانی خۆی له‌م باره‌وه به‌جێ بگه‌یه‌نێت، كۆدار و زۆربه‌ی هێزه گۆرانخوازهكانیش، ئه‌رک و به‌رپرسیاره‌تی خۆیان له چوارچێوه‌ی چاره‌سهری دێموكراتیكی كێشه‌كان پێك دێنن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر كۆماری ئيسلامی بیهه‌وێت ڕه‌وشی هه‌نووكه‌یی و زهنیه‌تی هه‌نووكه‌یی و هه‌ڵوێستی هه‌نووكه‌یی به‌رده‌وام بكات، كۆدار به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت به به‌شێك له پرۆسه‌یه‌كی نادیموكراتیك؛ به پێچه‌وانه‌وه، هه‌موو توانا و هێزی خۆی بۆ گۆڕانی ڕه‌وشی كارهساتاوهی ئێستا ده‌خاته گه‌ڕ”.