١٥ی شبات
16 شوبات, 2017لەمێژووی هەر گەلێک دا رۆژانێک هەیە فەت لە بیر ناچن و لە زهنی کۆمەڵگا جێگای خۆ دەگرن بە تایبەت لە هەر قۆناغ و سەەردەمێک کە کۆمەڵگا بەرانبەری لە دایک بوونی نۆ دەبێتەوە مرۆڤ لە پێکهاتەی بەو رەنگە شاهیدی دەکات، وەکو کە مێژوو خۆی ئاوا بکات دەقەومێ. ئەتوانین بڵین کە قەدەری ئەو قۆناغە کە ئێمە باسی لێوە دەکەین گرێداوی ئەویش پێشکەوتن ساز دەبێت. ئەو دەرکەوتنە چۆن رێگا خۆش کەرە؛ باش یان خراپ، سەرکەوتن و بن کەوتن، هێز-بێ هێز، بێ دوای یانیش کۆتایی هەبێ و هتد. دوای ئەو ساتە خۆی دیار دەکات ئەڵبەتە بە ئاواێکی سووتێنەر. لە بەر هەموو شتێک بە شێواز، ئسلوب و ئاستی واتا داین دیار دەبێ. پلەی بە کۆمەڵ بوون، پۆلتیک(سیاسی) بوون، رێخستن بوون و هێزی مەعنەوی ئەڵبەت ئەو لە رێوەبردنی دا خۆ نیشان دەدات.لێرە دا مرۆڤ وەکو نمونە کۆمەڵگای کە مۆری خۆی لە مێژوو داوە لە واتای کۆمەڵگای-مێژووی دا نمونەی کۆمەڵگای یەهودی جێگای خۆی دەگرێ. سەرەرای ئەو هەموو زڵم و زۆرداری، کارەەساتی ژینۆسایدیش لە ناودا ئەتوانێ هێزی خۆراگری و بەرخۆدان نیشان بدات، بە ئاواێکی دەرکەوتنەکە بەهێزتربکات. بەڵام سەر رای هەر شتێکیش بیری مێژوویی کۆمەڵگا هەر چەندیش بێ زانابوون بکات و بێ رفلکس بێتیش بەڵام لە بەرانبەری ئەوەی دا واتاداترین هەڵویستی نیشآن دا. وەها نەبێت کام راستی ئەتوانێ نیشان بدات یان مرۆڤ چۆن واتا بداتە منداڵی ١٥ ساڵ و هەتا مرۆڤێکی تەمەن ٦٠ سااڵە کە بێ گۆمان، دوودڵی یان ترسێکی ژیان بکات و بە مەزنترین فیداکاری جەستەی خۆی لە ئاگر بپێچێ، خاوەنداری لە حەقیقەتێکی دەرکەوێ.
١٥ی شباتیش یەک لەو رووداوانەیە کە کۆمەڵگا لە ئاستی ژووردا بە هێزی مادی و مەعنەوی خۆیەوە لە دژی دەرکەوتوە رادەی واتاداین هەتاکو لوتکەپێشکەوتوە. نە تەنیا گەلی کورد لە ئاستی مەعنەوی و حسی مرۆڤی دا ناڕەزایەتی خۆیان دەر بڕیوە. ئەڵبەت ئەویش گرێداوی راستی مێژووێکی بە سەدان ساڵان سیاسەتی پەرگاڵ(سیستماتیک) لە سەر گەل و تەواوی کۆمەڵگا بە ڕێوە چووە، پێشکەوتوە. وڵام داینی بێ هیوا، بێ هێز و بێ پێشەنگ هێشتنە، وەکو یاساێکی سورشتی بەرانبەر مەزنترین هێرش کە دەخوازێ دڵ و مێشک بە دیل بگرێ بە هەموو هەبوونی خۆیەوە لە دژی رادەوەستێ. کۆمەڵگا، مرۆڤ بە زانست ژیانی تاریک و هەڵە کە چۆن و بۆچی بە سەریا سەلمێندراوە لە تەواوی بواری خۆیەوە حیس دەکات، تێدەگەێ و بەو ئارمانجە کە تاریکی لە ناو بەرێ هەموو هێزی خۆی بە رێخستن کراوی بە کار دەخاتە حەرەکەت، چ پێویست بێت دەکات.دەڵێن کە هەر "شتێک کە تۆ نەکۆژێ بە هێزتر دەکات" زۆر جاریش پێک هاتووە.
ئاشکەرایە کە لە پیلانگێڕی ١٥ی شباتی ١٩٩٩دا گەلێک هێز بەشدار بوون، جارێکی تر هێزێ کە لە سەر کۆمەڵگا وەکو جانەوەرێکی لێهاتووە، روی راستی بێ ئەوە کە پێویست ببینێ خۆی بشارێتەوە و بە پێشێل کردنی یاساکانی خۆی کە بە ناو ئازادکەر و دیموکراتیک هێرشی دەبردە سەر نرخەکانی گەلی کورد هەموو گەلان. ئارمانجیان لەو هێرشە ئەوە بوو کە لە پەنای بەرژوەندیە مادیەکانیانەوە بە تەواوی هەبوونێن وەکو ئازادی، دێموکراسی، ماف و عەداڵەت لە ناو بەرن. پێشيرۆژی گەلان، فکری ئازادی، ئیرادەی ئازاد و ژیانی بە واتا هەدەفیان ئەگرت. نە تەنیا گەلی کورد، گشتی کۆمەڵگا دەبێتە ئارمانجی ئەو هێرشە و دەکەوێتە مەترسیەوە. قۆناغێ کە بە دوای ئەوکارەەساتە لە هەرێمەکەو لە جیهان دا بە دەم درێژی پێشکەوت و هێشتاش هەموو زۆر و زەحمەتی کە دەوام دەکات، نیشانەی ئەو راستیەیە. بوو بە هەنگاوی سەرەتایی و لنگی ئەساسی لە بۆ ئەوە کە داگیرکەران حیسابەکانیان بخەنە دەورە. هەر شتێک بە باشی حسابی لە سەر کرابوو، ئەو رووداوە وەکو مۆرەی شەترەنج ئامادە و بەجێ کرابوو، هەر کەسێک و هێزکی دژبەر و هاوکاریش لە گەمەکە دا رەڵ و جێگاێکی پێ درابوو. هەموو رێزەکاریەکانیان بە وردی پیلان کردبووون. دەتوەانی بڵی هیچ شانس یان رێگای هەناسەێک نەهێشتبوو بە تەواوی چوار دەوریان کردبوو دەیانویست بگەین بە ئەنجام. لە بواری دەرفەتی مادیەوە رێگایان بە هیچ دەرکەوتنێک نەدەدا. بە تەنها ئەوە مابوو کە دەستی خۆی لە مۆرە بدات و هەر شتێک ئەو وەکو مۆرەکانی دۆمینە یەک بە دوای یەک بکەوێتە خوارەوە. خۆیان دەسپارت بە ئەزمونی هەزار ساڵەیان دەرفەت، هێز و سیستەمێک کە ئاوایان کردبوو… خولاسە بە خۆیان بڕوایان هەبوو!
بەڵآم یەک شتیان حساب نەکردبوو: هێزی فکر و باوەڕی یانێ واتایە! راستە رێبەر ئاپۆ بە دیل گیراوە. بەڵام جەستەێک خراوەتە ناو چوار دیوار و فکریش بە دیل ناگیرێ. مێژوو شاهیدی ئەم راستیەیە. دەرکەوتنی پەیخەمبەران، پێشکەۆتنی فەیلەسوف و زاناکان هەموویان لە ئەنجامی تەنیایی بوونە. دیسان خاوەنداریکردن کۆمەڵگا و ئاستی خۆڕاگری بەرچاوە.لێرەدا راستێکی تر ی مێژوویی لە شەخسی رێبەر ئاپۆ دا تکرار دەبێت؛ وەک چۆن بە "وتن" (فکر کردنی سەرەتا) کۆمەڵگا ئاوا دەبێت و بە هێزی "وتن"نیش کۆمەڵگایی بوونیش بە هێز دەبێت، لێرە دا مرۆڤ دەتوانێ هەمان شت بڵێ. خۆڕاگری کە دەرکەوتە مەیدان ئەنجامی هێزێکە کە لە فکر و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ گیراوە. جێگای کە دەیانویست ببێت بە چاڵێ مردن و رۆژیش بکەن بە رۆژی رەش، لە سەر سەری گەلان وەکو هەورێکی تاریک دا بگێڕن بە پێچەوانەوە بوو بە جێگای وەدیهێنانی فکر، ئیرادە و مرۆڤی ئازاد. رۆژی رەش نە وەک رۆژی شین، بێ هیوا و بنکەوتن بوو نیشآنەی خۆڕاگری، تێکۆشان و هوشیار بوونەوەی مرۆڤاییە.