
مامۆستا “محەممەد ماملێ” ئەستێرەیەکی گەشی هونەر و ئەدەبی کوردی
24 كانونی دووهم, 2017یەکێک لە پێوەرەکانی هەڵسەنگاندنی هەر کۆمەڵگایەک، هونەر و کولتووری ئەوە. کۆمەڵگایەکی زیندوو بە چاند و کولتووری خۆی دەناسێندرێت.هەر بۆیە داگیرکەرانی کوردستان کاتێک ویستوویانە وڵاتێک بندەست بکەن پەلاماری هونەر و کولتووری ئەوانیان داوە. هەر بۆیە هونەرمەند هەمووکات رۆڵی گرینگ و دیارکەری لە بەرەوپێشبردنی کۆمەڵگادا هەبووە.
یەک لەو ئەستێرانەی ئاسمانی هونەری گەلی کورد مامۆستا محەممەد ماملێ بوو کە بە دەنگە بە سۆز و بە هەستەکەی لەناو کۆمەڵانی خەڵک دا جێگەی تایبەتی هەبووە. ماملێ توانی لەناو ژیانی هونەری خۆیدا گەلێک بەرهەمی هونەری رەسەن و فولکلۆر بخولقێنێت و خزمەتێکی بێ وێنە بە ئاواز و مەقام و گۆرانی کوردەواری کرد.
لە ١٨هەمین ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا مامڵی جارێکی تر ئەمەگ و تێکۆشانی ئەو هونەرمەندە مەزنە وەبیر دێنینەوە و داوا لە هەموو کۆمەڵگای هونەری و هونەرمەندان دەکەین بۆ زیندوو ڕاگرتنی هۆنەر و فولکلۆری کوردی رێگەی هونەرمەندانی ڕاستەقینەی کوردستان بەردەوام بکەن و خاوەنداریەتی لە بەرهەمە هونەریەکانی بکەن.
کۆمیتەی چاند و هونهری بیستون
٤ی ڕێبەندانی ٢٧١٦ کوردی
٢٤ی ژانویەی ٢٠١٧ زایینی