لێدوانی کۆمەڵگای جەوانانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی ساڵرۆژی شەهادەتی هەڤاڵ حوسێن خزری

4 كانونی دووه‌م, 2017

لە ساڵڕۆژی لە سێدارەدانی هەڤاڵ حوسێن خزری ناسراو بە هێمن بێكەس هەموو شەهدانی رێگەی ئازادی بە بیردێنینەوە و بەڵێنی خۆمان نوێدەکەینەوە. سەرەتا لە كەسایەتی ئەو رۆڵە قارەمانە و خۆڕاگرەی كورد دا، سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و سەرجەم گەلی كورد و هەموو تێكۆشەرانی رێگای ئازادی دەكەین.

‌هەڤاڵ هێمن بێکەس لاوێكی بەجۆش و بەتوانا بوو. میلیتانێكی شوڕشگێڕ بوو، لە رێباز و ئایدۆلۆژی و فەلسەفی رێبەر ئاپۆ بە قووڵی تێگەیشتبوو و ئەوەش رەنگدانەوەی لە كەسایەتی و ژیان و پەیوەندییەكانیدا زۆر بەرچاو بوو. شەهید هێمن بە تایبەتمەندی لاوێكی رووناكبیر، دڵنزم، فیداكار و هەمیشە لە رێزی پێشەوە لە نێو هەڤاڵانیدا جێی و شوێنێكی تایبەتی هەبوو و دەناسرا. خاوەن بۆچوونێكی زۆر قووڵ و پتەو بوو.

لە هەمو شتێک گرنگتر بۆی خزمەت كردنی گەلەكەی بوو، بەبێ جیاوازی و بە رۆحێكی نەتەوەییەوە لە هەر هەل و مەرجێكدا خەباتی دەكرد. هاوکات هەڤاڵ هێمن بۆ ئەوەی لەنزیکەوە کێشەو گیرو گرفتەکانی جەوانان ببینێت لەناو رۆژهەڵاتی کوردستاندا کارو خەباتی خۆی بەڕێوە دەبرد. وەک تێکۆشەرێکی جەوان هەمیشە دەیویست کە لەپێناو گەلەکەیدا خەبات بکات، هەربۆیە لەناو دڵی دووژمندا رێکخستن و لاوانی هۆشیار دەکردەوە، لەبەرامبەر شەرە تایبەتەکانی دووژمندا. کاتێک کەلە زیندانیشدابو هەمان بەرخۆدانی دەکرد لەبەرامبەر هێرشە نامرۆڤانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، بۆیە دوژمن نەیتوانی لەبەرامبەر ئەم خۆراگریەی هەڤاڵ هێمن دا چیتر راوەستێ و ئەو بەرخۆدانیەی وەک هێرشێک بۆسەر خۆی دەبینی، فەرمانی لەسێدارەدانی بەسەر هەڤاڵ هێمن دا سەپاند، کە هەتا دوای نا دادپەروەرانە و نا مرۆڤانەبوو.

كۆماری ئیسلامی ئێران پێویستە بزانێت كە بە كوشتن، لە سێدارەدان و  بەندیخانە ناتوانێت كۆتایی بە هێزی خۆڕاگری بێنێت. بە لە سێدارەدانی هەر لاوێك بە هەزاران لاوی دیكە بۆ بەدی هێنان و كرداری كردنی ئارەزووەكانی ئەو قارەمانانە رێگاكەیان دەگرنە بەر و ناهێڵێن رووناكی ئەو رێگایە كز بێت. دوای لە سێدارەدانی هەڤاڵ هێمن بە هەزاران منداڵی كورد ناوی هێمن یان لەسەر دانرا و گەلێك لە شڕوانانی ئازادیش ناسناوی هێمنیان هەڵبژارد و بۆ توڵە سەندنەوەی كەوتنە ناو جەرگەی خەباتی رزگاریخوازی.

ئێمەش وەك کۆمەڵگای جەوانانی رۆژهەڵاتی کوردستان(KCR)، جارێكی دیكە ئەو رەفتاری دژەمرۆڤانەی کۆماری ئیسلامی ئێران شەمەزار دەكەین و لەسەرێگای شەهیدان بەردەوام بە خەبات و تێکۆشانمان دەدەین، لەپێناوی ئازادی گەلەکەمان دا. دەڵێن لەهەر جێیەک هەڤاڵێکمان شەهید بێ، بۆ ئێمە هەتا دوای گۆرەپانی تۆڵەدەبێت. داوا لە سەرجەم گەلەكەمان بە تایبەت لاوان دەكەین كە لەسەر رێبازی ئەو شەهیدە و هەموو شەهیدانی خەباتی ئازادی خوازی گەلی کورد بن و خاوەنداری لەو نرخە پیرۆزانە بكەن. پێویستە هەموو لاوانی كورد بە تایبەت لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەگەڵ هەست و بیرۆكەی هەڤاڵ هێمندا بژین. لە ناخەوە هەست بە خۆڕاگری ئەو نەمرە لە نێو سیاچاڵەكانی كۆماری ئیسلامیدا بكەن و هەڵبژاردنی چەمكی خۆڕاگری وەك تەنیا رێگایەك كە دەتوانێت رزگاریان بكات بە بنەما بگرن. بۆیە داوا لە هەموو جەوانان دەكەین لەم پێناوەدا خۆیان بە رێكخستن بكەن، بۆ ئەوەی كە بتوانن پێگەی خۆیان دیاری بكەن و رۆڵی خۆیان لەم بارودۆخە هەستیارەدا بگێڕن.

لە كۆتایی دا دەڵێن خۆڕاگری تەنیا رێگا و خۆبەڕێكخستن كردن تەنیا رێبازمانە.

كوردیناسیونی كۆمەڵگای جەوانانی رۆژهەلّاتی کوردستان KCR

412017

پێوەندی‌دار