کۆدار: کردەوەی تێروریستی سەر حیزبی دیموکڕاتی کوردستان شەرمەزار دەکەین
22 كانونی یهكهم, 2016بەداخەوە هەواڵی کردەوەی تێکدەرانە و تێرۆریستی سەر بارەگای حیزبی دیموکڕاتی کوردستان کە لە ئاکام دا شەهید و برینداربوونی چەند پێشمەرگەی ئەو حیزبەی لێکەوتەوە تەڤگەری ئیمە و سەرجەم گەلی کوردستانی خەمبار کرد.
وەک "تەڤگەری کۆدار" بە تووندترین شێوە ئەو ڕووداوە قیزونە شەرمەزار دەکەین و سەرساخی بۆ حیزبی دیموکڕاتی کوردستان و سەرجەم پێشمەرگەکانی، بنەماڵەی سەربەرزی ئەو شەهیدانە و گەلی کوردستان دەخوازین و هیوادارین بریندارەکانی ئەو کردەوەیەش تەندروستی خۆیان بە زووترین کات بەدەست بێنن. لەگەڵ ئەوەش داوا لە هەموو حیزب و لایەنە کوردی و گەلی کوردستان دەکەین لەو کاتە هەستیارەی کە رۆژهەڵاتی ناوین و گەلی ئیمە پێی تێپەر دەبێت بە ڕوحی یەکێتی و هۆشیاری نەتەوی حەڕەکەت بکەن و بۆ دووبارە نەبوونەوەی ڕووداو گەلێکی ئاوە، هەنگاوی جدی بۆ بەستنی کۆنگرەی نەتەوی کوردستان هەلێننەوە.
کۆمەڵگای دیموکڕاتیک و ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان "کۆدار"
٢ی بەفرانباری ٢٧١٦ کوردی
٢٢ی دێسامبری ٢٠١٦ زایینی