لێدوانی ناوەندی چاندی بێستون بەبۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا هێدی
29 تشرینی یهكهم, 2016بەداخەوە یەکێک لە گەورە هونەرمەندانی گەلەکەمان مامۆستا هێدی حیسامی ماڵئاوایی لە دونیای هونەر و ژیان کرد. مامۆستا هێدی یەکێک لەو کەسایەتیە هونەرمەندانە بوو کە هونەر و ئەدەبی خۆی تێکەڵ بە هەستی نیشتمان پەروەری و وڵاتپارێزی کرد و ئەدب و شێعری کوردی کردە گۆرەپانێک بۆ راگرتنی کولتورو مێژووی کوردایەتی.
وەک ناوەندی چاندی بیستونی کۆدار سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەرێزیان و هەموو هونەرمەندانی گەلەکەمان دەکەین و هیوادارین کە بە بەرز راگرتنی کولتوری رەسەنی گەلەکەمان لە وەها هونەرمەندانێک خاوەندارێتی بکرێت.
ناوەندی چاندی بێستونی کۆدار
29/10/2016