خولێکی تری ئاکادێمیای شەهید سمکۆ کۆتایی هات.

15 تشرینی یه‌كه‌م, 2016

  شۆڕش ئاڵان ئەندامی فەرماندەیی یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان- YRK لە وتارێکدا گوتی: «سەرەتا کۆتایی خولی پەروەردە لە رێبەر ئاپۆ و گەلی رۆژهەڵاتی کوردستان و هەموو هەڤاڵان پیرۆز دەکەین، هیوادارین کە ئەو هەڤاڵانەی کە ئاکادمی شەهید سمکۆیان بە سەرکەوتویی تێپەڕ کردووە، بە دەرس و پەروەردە، تەجروبە و وەریان  گرتبێت و  لە هەر بەشی تێکۆشاندا پێشەنگایەتی لەشکەری و ئیدئولۆژی لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا بکەن، هەر وەها بە کۆتایی دەورەی ئاکادمی لە قوناغێکدا کە لە هەر چوار پارچەی کوردستان خۆڕاگری گەلی کورد لە ئاستێکی بەرز دایە و تێکۆشان بەرەو ئازادی بەڕێوە دەچێ، وەکوو نرخێکی مەزن پێناسە دەکرێ. پەروەردەی ئاکادمی لە چوارچێوەی ئامادەکاری داهاتوو و ئازادی گەلی رۆژهەڵاتی کوردستان و بۆ ئەوەی گەریلا پراکتیکی سەرکەوتوو بێت و بتوانێ گەلی رۆژهەڵاتی کوردستان بپارێزێ وەکوو هێزێکی گەورە ناوی لێدەکرێت.»

  شۆڕش ئاڵان باسی لە قۆناغی بێ چالاکی لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کرد و گوتی: «ئەو قۆناغە تا ئێستا یەک لایانە بەرەو پێش چووە،  لە بەر ئەوەی ئەو قۆناغە  پوچەڵ پکەینەوە بە دەیان جار بەرانبەری هێرشی داگیرکەری ئێران بوینەتەوە؛» هەر وەها روونی کردەوە کە لە ٤ی ئۆکتۆبردا لە هەرێمی داڵاهو سنووری سەلاسی باوەجانی ١٢ هەڤاڵی ئێمە، لە ئەنجامی پیلانگێڕی هێزی داگیرکەری ئێران بە هاوکاری بەکرێگیراوانیان بە شێوازێکی نامرۆڤانە و بێ ئەخلاقانە بە هێزی هەوایی و چەکی قەدەغەکراو هێرش دەکەنە سەر ١٢هەڤاڵمان و شەهیدیان دەکەن.

  شۆڕش ئاڵان لە کەسایەتی فەرماندار شەهید بروسک و شەهید باوەڕدا هەموو هەڤاڵانی شەهیدی وەبیر هێنا و سوێندی بەرز ڕاگرتنی تێکۆشان و بەردەوامی رێگای شەهیدان تاکوو گەیشتن بە سەرکەوتن و تۆڵەی شەهیدان بە باشترین شێوە دیار کرد و لە سەر ناوی فەرمانداری YRK  بانگی لە گەلی کورد کرد بە رۆحی بەرخودان و رۆحی سەرهەڵدان خاوەنداری لە شەهیدانی خۆیان بکەن.