لێدوای بڕیارگای ناوەندی YRK
12 تشرینی یهكهم, 2016وێڕای ئەویکە لە ساڵی 2011وە هێزەکانی ئێمە لە چوارچێوەی پاراستنی رەوادا هەڵسوکەوتیان کردووە و زۆر بە وریایەوە هەموو پێویستیەکانی ئەو قۆناغەیان پێک هێناوە، بەڵام هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە شێوەگەلێکی جۆراوجۆر و زۆربەی جاران بە هاوکاری هێزە سیخۆرە خۆجێیەکان هێرشیان کردۆتە سەر گەریلاکانمان و چەند کەس لە هەڤاڵانمانیان شەهید کردووە. هەر لەو چوارچێوەیەدا لە رۆژی چواری ئۆکتۆبردا هێزەکای سوپای پاسداران بە هاوکاری هێزە خۆجێیەکان لە ئەنجامی پێلانگێرییەکی چەپەڵدا ١٢ هەڤاڵی ئێمە بە ناوەکانی فواد شۆڕشگێر، وڵات کوردستان، دارا ئیدر، هەڵۆ زرێبار، خەبات نیشتمان، باوەڕ ئارتین، جەمیل توڵهەڵدان، عاکیف سیمۆرغ، کۆچەر میدیا، چیا لەیلاخ، دژوار زاگرۆس و بروسک بازیان شەهید کرد.
رۆژی نۆی ئۆکتۆبر لە ناوچەی رەبەتی سەر بە شاری سەردەشت، کاتژمێر 23:30، گەریلاکانی یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان – YRK و هێزەکانی پاراستنی ژنان – HPJ بە چەکی قورس لە دوو لاوە هێرشیان کردۆتە سەر یەکێک لە ناوەندەکای بەسیجی سەر بە سوپای پاسداران و دوای تێکشکاندنی دوو سەنگەر، لە فەسیلەیەکی کورتدا هێرشیان کردۆتە سەر دوژمن و لە کاتێکی زۆر کەم ئەو پایەگایەیان بێ کاریگەر کردووە. لەو چالاکیەدا بە دڵنیایەوە ٩ ئەندامی ئەو ناوەندە کوژراون و لانی کەم شەش کەسی دیکەش بە گرانی بریندار بوون. یەکێک لە بریندارەکان بەرپرسی بەسیجی ناوچەکە بووە. رۆژی دوای ئەمە واتا رێکەوتی دەی ئۆکتۆبر هێزەکانمان لە ناوچەی جاندارانی سەر بە شاری سەردەشت، لە بۆسەیەکی بە ئامانجەوە چالاکیەک پێک دێنن کە لەو چالاکیەدا دوو کەس لە هێزەکانی سەر بە سوپای پاسداران دەکوژرێن. چەند خولەکێک دوای چالاکیەکە یەکێک لە سەیارەکانی سوپا کە بۆ یارمەتی هیزەکانیان هاتبوو، وەبەر زەبری گەریلاکانمان دەکەون کە هێشتا سەبارەت بە خەساری ئەوان زانیاری وردمان لەدەست دا نیە.
هەوروەها لەو چوارچێوەیەدا رۆژی دەی ئۆکتۆبر لە چالاکیەکی جیاواز کاتژمێر ١٢ی شەو گەریلاکانمان بە چەکی قورس لە دوو لاوە پایەگای گوڵچەیەر کە لە گوندی گوڵچیەری سەر بە شاری مەریوانە، دەکەنە ئامانجی هێرشی خۆیان. لەو چالاکیەدا ئەنباری تەقەمەنی ئەو پایەگایە لە لایان گەریلاکانمان تەقێنراوەتەوە و لە ئەنجامدا تەواوی پایەگاکە سووتاوە. هەر بەو هۆیە شەڕ و پێکدادان چەند کاتژمێر درێژی کردووە. لەو چالاکیەدا بە دڵنیایەوە ١٥ کەس لە هێزەکانی سەر بە سوپای پاسداران کوژراون و بە دەیان کەسیش بریندار بوون. هاوکات لەگەڵ ئەمەدا دوو سیلاحی دۆشکا و یەک ماشێن بە دۆشکاکەی سەریەوە بە تەواوی لەناو چوون. تەقینەوە و سووتانی پایەگاکە دا رۆژی دوای ئەمە هەر بەردەوام بووە. دیمەنی ئەو چالاکیانە لە دەستی هەڤاڵانمان دایە و لە رۆژانی داهاتوودا بڵاوی دەکەینەوە. هەروەها هێزەکانمان بە سڵامەتی گەیشتوونەتە بنکەکانی خۆیان.
ئەو چالاکیانە لە وەڵامی شەهادەتی ١٢ هەڤاڵمان کە رۆژی چواری ئۆکتۆبر لە پارێزگای کرماشان لە کاتی پێکهێنانی ئەرکە رێخستنیەکانیان بە شێوازێکی نامرۆڤانە و بە پیلانگێری هێزە خۆجێیەکان و سوپای پاسدارن شەهید ببوون، ئەنجام دراون.
لەسەر ئەو بنەمایە وێڕای هوشدار توند بە تەواوی هێزە خۆجێیەکان و کۆماری ئیسلامی ئێران، رادەگەیێنین کە بە بەردەوام کردنی ئەو جۆرە کردەوانە، وەڵامی ئێمەش زۆر توندتر دەبێت. بە تایبەتی هێزە خۆجێیەکان باش بزانن کە ئەگەر درێژە بەو کردەوە چەپەڵانەیان بدەن بە هیچ شێوەیەک لەبەرانبەر بە هێرشەکانی ئێمە لە ئەماندا نابن.
لە کۆتاییدا وێڕای رێزدانان بۆ یاد و بیرەوەری هەموو شەهیدانی رێگای ئازادی، جارێکی تر لە تەواوی گەلەکەمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و بە تایبەتی بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان سەرساخی دەخوازین و سوێندی بەردەوامی رێگای شەهیدانمان دووپات دەکەینەوە و داوا لە گەلەکەمان دەکەین کە لە ئامانجی شەهیدانی رێگای ئازادی خاوەنداری بکەن.
2016/10/12
بڕیارگای ناوەندی یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان – YRK