بەردەوامی سوننەتی ئیبراهیمی لەمەڕ نەمرودەکانی سەردەم، ئەرکی مێژوویی هەر موسڵمانێکە

11 ئه‌یلول, 2016

بەردەوامی سوننەتی ئیبراهیمی لەمەڕ نەمرودەکانی سەردەم، ئەرکی مێژوویی هەر موسڵمانێکە

جەژنی قوربان لە کاتێکدا لە لایەن موسڵمانان پیرۆز دەکرێت کە وڵاتە ئیسلامیەکان و گەلانی ناوچەکە رۆژ بە رۆژ دەبنە قوربانی هێزە دەسەڵاتخوازەکان و دیکتاتۆرەکان. رژیمە خوێنمژەکانی سەرمایەداری لەسەرناوی  دیموکراسی و ئازادی هەموو رۆژهەڵاتی ناوینان داگیر کردوە و نە تەنیا سەقامگیری و ئاشتی و برایەتیان بۆ گەلانی ناوچەکە نەهێناوە بەڵکو ئاگری نیفاق و هەڵگرساندنی شەڕی باوەڕی و مەزەبی و کوژرانی هەزاران کەس و ماڵوێرانی و کۆچبەری بە ملوێنان مرۆڤی لێکەوتەوە. بەڵێ، ئەمەیە خەڵاتی دەوڵەتە پاوانخوازەکان و پاشکەوتووانی ئەوان کە ئیستاکە کە سوریا، عێراق، ئەفغانستان و لیبی بەرچاوە.

گەرەک بزانرێت رۆژی قوربان باو و سوننەتێکی ئیبراهیمی خەلیلە کە تێکۆشانێک هەمبەر نەمرودانی زەمان بەڕێوە چووە و هەتا سەردەمانی ئەمرۆش بەردەوامی هەبووە. حەیف و مەخابن، دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان و رژیمە سەرمایەدارەکانی جیهان بە هەڵگرساندنی شەڕی ئایینی و دووبەرەکی نێوان گەلانی ناوچەکە هیچ کات دەرفەتی ژیانێکی ئازاد و رۆژێکی ئارامیان بۆ ئەو خەڵکە نەڕەخساندووە. لە رۆژگاری ئەمڕۆدا، ئەم تێکۆشانە لەکەسایەتی رێبەر ئاپۆ، گەلی کورد و شەڕڤانانی پەیڕەو دەکرێت و بۆتەکانی پاشڤەڕوویی، زوڵم و نیفاق تێکدەڕوخێت.

بەم بۆنەیەوە، «کۆمێتەی دین و باوەڕیەکانی کۆدار» بانگ لە سەرجەم موسڵمانان و گەلانی ناوچەکە دەکات جەژنی قوربان بکەنە هەوێنی یەکێتی و یەکڕیزی خۆیان دژ بە داگیرکەر و دیکتاتۆرەکان و تێکۆشانی خۆیان بۆ ئازادی، ئاشتی و ئاوەدانی وڵاتەکەیان بەرز ڕابگرن.

 

کۆمیتەی دین و باوەڕی کۆدار

11ی سپتامبری ٢٠١٦ ز

21ی خەرمانانی ٢٧١٦ ک