داخۆیانی پلاتفۆرمی زاگرۆس بە بۆنەی 32مین ساڵڕۆژی قه‌ڵه‌مبازی 15ی ئاگۆست
14 ئاب, 2016هه‌ر به‌و بۆنه‌شه‌وه یادی فه‌رماندار “عەگید” و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ئه‌و قه‌ڵه‌مبازه پیرۆزه راده‌گرین و وه‌ک پلاتفۆرمی زاگرۆس قاره‌مانیه‌تی رۆڵه‌کانی زاگرۆس قه‌ت له‌بیر ناکه‌ین و په‌یمانی تێکۆشان و خاوه‌نداریه‌تیمان به شه‌هیدانی ئازادی گه‌له‌که‌مان له هه‌رچوارپارچه‌ی کوردستان و هه‌موو جیهان دوپات ده‌که‌ینه‌وه.
هه‌نگاوه مێژویهکەی 15ی ته‌باخ له مێژوی تێکۆشان و به‌رخۆدانی گه‌له‌کمان دا خاوه‌ن پێگه‌یه‌کی گه‌لێک پیرۆز و تایبه‌ته. ئه‌و قه‌ڵه‌مبازه کۆتایی به ترس و خۆفی گه‌له‌که‌مان له ده‌سته‌ڵاتدارانی هه‌رێمی و ناوده‌وڵه‌تی هێنا که هه‌مو توانا وزه‌یان له کوردان بریبوو، کۆیلایه‌تی، بێهیوایی و مردنیان به‌سه‌ر گه‌له‌که‌مان داسه‌پاندبوو. ئیدی ئه‌و قه‌ڵه‌مبازه جه‌ساره‌ت و هه‌ستی نه‌ته‌وەیی و رابوونێکی به‌هێزی له‌ناو گه‌له‌که‌مان پێکهێنا.
ئه‌و قه‌ڵه‌مبازه که له لای کوردان وه‌ک جه‌ژنی نه‌ته‌وەیی به‌ناو کراوه، سنوره‌کانی ده‌ستکردی سه‌ر کوردستانی ده‌رباز کرد و له رۆژئاوای کوردستانه‌وه به‌سه‌ر باشوری کوردستان ده‌رباز بوو و هێزی عه‌سکه‌ری حکومه‌تی تورکیه وهێزی ناتۆی به که‌مترین هێز و نه‌بوونی چه‌کی پێویست به‌ڵام بە باوه‌ری و ئیمانێکی بێهاوتا به ئامانج گرت.
به‌و قه‌ڵه‌مبازه رۆحی نه‌ته‌وەیی، هۆشیاری نه‌تەوەیی و روناکبیری، ئیراده‌ی ئازاد و به‌رخۆدان تا ئاستێکی بڵند پێشکه‌وت. که‌سایه‌تی و کۆمه‌ڵگای بێهیوا کراوو و بێ ئیراده کراوو هه‌ستاوه سه‌ر پێ و باوه‌ری به‌خۆی و تواناکانی خۆی هێناوه.
ئێستاش له سه‌ر بنه‌مای ئه‌و هێزه و به رامانی رێبەرئۆجەلان، خوڵقێنه‌ری ئه‌و رامان و فه‌لسه‌فه و هێز و که‌سایه‌تیانه گه‌لی کورد و گریلاکانی ئازادی کوردستان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، کوردستان و بگره جیهانیش بونه‌ته ناوه‌ندی خه‌بات و تێکۆشانی ئازادی،برایه‌تی و یه‌کسانی. ئێستا رێره‌وانی ئاپۆ و ئه‌و قه‌ڵه‌مبازه له رۆژئاوای کوردستان بونه‌ته پێشه‌نگی تێکوشان له به‌رانبه‌ر به داگیرکاری، تێرۆریسمی جیهان و پاکتاویی نه‌ته‌وەیی.
هه‌ر له‌سه‌ر رۆحی ئه‌و قه‌ڵه‌مبازه هه‌ستی نه‌تەوه‌یی پێشکه‌وت و گه‌نجانی هه‌رچوار پارچه‌ی کوردستان سنوره ده‌ستکرده‌کانیان راکرد و له کۆبانی، شه‌نگال، عه‌فرین، ئامه‌د، جوله‌مێرگ، سنه وکرماشان و ئیلام و مهابادو… گه‌یشتنه یه‌ک و سوپایه‌کی ئه وتۆیان پێکهێنا بۆ پاراستنی ده‌ستکه‌وته‌کانی کوردان و هه‌موو گه‌لانی ناوچه‌که.
هه‌ر به‌و بۆنه‌وه و به رۆحی به‌رخۆدانی 15ی ته‌باخ، بانگه‌وازی له‌سه‌رجه‌م گه‌لی کورد ده‌که‌ین که له‌م قۆناخه هه‌ستیاره‌دا خاوه‌نی هه‌ڵوێستى نه‌ته‌وه‌یی ـ دیموکراتی بن. به یەکیه‌تی و ههیەجانی ئه‌و جه‌ژنه نه‌ته‌وەییه خاوه‌ندارێتی له‌شۆرشى رۆژئاوا و راگه‌یاندنی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموکراتی له شه‌نگال و باکووری کوردستان بکه‌ن. هه‌روه‌ها داوا له گه‌لی کورد و هه‌مو ئازادیخوازان و سیاسه‌تمه‌داران و هونەر مه‌ندان و گه‌نجان ده‌که‌ین که له به‌رانبه‌ر به گۆشه‌گیری مهتریسیداری سه‌ر رێبه‌ری گه‌لی کورد بێده‌نگ نه‌بن و هه موو توانای خۆیان بۆ ئازادی رێبەر ئۆجاڵان وه‌گه‌ر بخه‌ن.
پلاتفۆرمی زاگرۆس 2016-08-12