جەوانان هەوێنی ئازادی و دیاری کردنی چارەنووسی گەلی کوردن
11 ئاب, 2016لە هەمان کاتیشدا دەوڵەتی تورکیە و کۆماری ئیسلامی بە بینینی سەرکەوتنەکانی گەل و جەوانان لە ڕۆژئاوای کوردستان، هێرشیکاری خۆیان بە هەموو ڕی و ڕیبازێک و شێوازێک لە دژی گەلی کورد و جەوانانی لە ڕۆژئاوا، باکور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەفراوان و سیستماتیک تر کردووە. دەوڵەتی تورکیە لە پرۆسەی پێڤاژوی چارەسەری پرسی کورد لە باکوری کوردستان کە ڕیبەر ئاپۆ دەستپێشخەر و پێشەنگایەتی بۆ کرد، بە پێچەوانە هەڵسووکەوتی کرد و بە یارمەتیدانی چەتەکانی داعش لە دژی شۆڕشی ڕۆژئاوا و ئاوەدانکردنەوەی پایەگا و ناوەندە سەربازیەکان و سیاسەتی جۆراوجۆر لە هەوڵدان بۆ کە جەوانان و گەلی کورد لەو ماوەدا لە داخۆازیە سیاسی و نەتەوەیەکان سەرد بکاتەوە. بەڵام بینیمان کە گەل و جەوانان لە باکوری کوردستان بە دەست پێ کردنی قۆناخی شەڕ گەلی شۆڕشگێری کە بێ پسانەوە ئێستایش بەردەوامە وەڵامی هەرە گۆنجاو و پێویستیان بە سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورکیە دایەوە. ڕژیمی کۆماری ئیسلامیش لە سەرەتای دەستپێکردنی شۆڕشی گەلەکەمان لە ڕۆژئاوای کوردستان بە هاوپیمانی و یارمەتیدانی دەوڵەتی بەعسی سوریە لە هەموو بوارێکەوە هەتا ئێستا هەوڵ دەدات، کە حکومەتی بەشار ئەسەد لە سەر پێ ڕابگرێت. هاوکات ڕژیمی ئێران بینی کە جەوانانی کورد لە هەر چوار بەشی وڵات بە تایبەت جەوانانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەشداری شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان دەبن و پارێزگاری لە دەسکەوتەکانی شۆڕشی گەلەکەمان دەکەن. ڕژیم دەزانێت جەوانانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خاوەن چە هێز و ماتەوەزەیکەن و دەتوانن لە دوا ڕۆژدا وەکوو ڕۆژئاوای کوردستان پێشەنگی دامەزراندنی نەتەوەی دیمۆکراتیک بن، بۆیە لە هەموو بواڕێکەوە دەستی بە تواندنەوەی و لە ناو بردنی هێز و ماتەوەزەی جەوانان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە چوار ساڵی رابردوو کردووە و دەتوانین ئاماژە بە بڵاو کردن و بەفراوانکردنی مادەی هۆشبەر لە ڕێگای لابراتۆرەکانی دروست کردنی مادەی پیشەیی، پەرەدان و زۆرکردنی ماڵی فەحشا، سیاسەتی بەکرێگراوی و بەسیج، ئاسیمیلاسیۆنی فەرهەنگی لە ڕێگای میدیاکانی سەر بە دەوڵەت، بە لارێدابردنی هێز و ماتەوەزی جەوانان لە سۆنگەی مادیات پەرەستی و مۆد و مۆدگرایی، دەستبەسەرکردن گۆشار بۆ سەر چاڵاکانی مەدەنی و سیاسی لە زیندانەکاندا. ڕژیم دەیهەوێت بەم جۆرە خۆی لە بەرامبەر بە هێز و ماتەوەزەی جەوانانی کورد کە دەڵەڕاوەکێ و ترسی بۆ دەسەڵاتداری و حکومەتەکەی لە کوردستان و بە گشتی وڵاتی ئێران دروست کردووە، بپارێزێ و گارانتی بکات. چۆنکە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی دەزانێت کە ئیدی جەوانانی گەلی کورد بە فکر و فەلسەفی ڕێبەر ئاپۆ خۆیان بەهێز و بەڕێکخستن دەکەن و دەتوانن بنەماکان و بنچینەکانی ئەقلیەتی کۆنەپەرەستی و داگیرکاری ڕژیم لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ناو ببن و پێشەنگی سیستەمی نەتەوەی دیمۆکراتیک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هەموو ئێران بکەن. بۆیە هەر لە سەرەتای دەستپێکردنی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان و بەشداربوون و خاونداریەتیکردن گەلی کورد و جەوانانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوا و بە تایبەت بەرخۆدانی کۆبانێ و شەنگاڵ، ڕژیم هێرشکاری خۆی لە دژی کۆمەڵگای کوردستان ئاشکەرا بە سیاسەتی هەمەڵایەنە و شەڕی تایبەت بەرێوە دەبات. لە هەمان کاتیشدا دەوڵەتی تورکیە و حکومەتی (ئا.کە.پە) هەنووکە گەلەکەمان و جەوانانی کردووە، ئامانجی هێرش و کۆڵکۆژی خۆی و لە هەمان کاتدا گۆشەگیری گرانی بۆ زیاتر لە ساڵ و نیوە خستووتە سەر ڕێبەر ئاپۆوەوە. ئەم جۆرە هێرشکاری و سیاسەتی قرکردنەی ڕژیمی ئێران و دەوڵەتی تورکیە هاوئاهەنگ و هاوبەش پێکەوە پەیڕەو و بڕیاری لە ناوبردنی گەلی کوردیان خستووەتە سەر دێری سیاسەت و پڵانەکانیانەوە. لێرەدا پێویستە کە جەوانانی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دژی هەر چەشنە لە ناوبردن و قرکردنی فەرهەنگی و فیزیکی کە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پەیڕەوی دەکات، بە کردار و هەڵوێستی ڕادیکاڵی خۆیان نیشان بدەن کە بێ دەنگ نابن و دەبێ جەوانانی کورد باش بزانن، کە ئەمڕۆ هێزی جەوانان هەوێنی ئازادی و چارەنووسی گەلی کورد دیار دەکات و پێکهێنەری سیستەمی نەتەوەی دیمۆکراتیک و بەدیهێنەر ژیانی ئازادن و بە بەشداربوون لە ڕیزەکانی گەریلا خۆیان بە ڕێکخستن بکەن و دەتوانن هەنگاو هەڵبگرن بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و بەم جۆرەیش هەموو سیاسەتەکانی داگیرکەران لە کوردستان بەتاڵ دەکنەوە.
کاوە ئەواڵان
ئەندامی کۆمەڵگای جەوانانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (KCR)