سەردەمی مۆدێرنیتەی کورد – بەشی دووهەم
25 حوزه‌یران, 2016کورد بۆ پاراستنی ڕەوای خۆی دوودڵی ناکه
ئەوڕۆکە گەلی کورد گەیشتۆتە ئاستێک کە بتوانێ پێشەڕۆژی خۆی دیاری بکات. بۆ ئه‌مه‌ش بەدیلی زۆری داوە. هەر بۆیە مافی کوردە کە بە ناسنامە و زمان و بە ئازادی لە سەر خاکی خۆی ژیان بکات. چەندە کە دەوڵەتان و هێزە پاشڤەڕۆکان بیانهەوێت کوردان بۆلای خۆیان ڕاکێشن، ئەوەندەش پێویستە کورد لە هێڵی سێیەمدا بمێنێتەوە و ئەو هێڵەش بە بنەما بگرێت.
لەو هەل و مەرجەدا پێویستە کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان پێشخستن و بنەما وەرگرتنی خەتی پاراستنی ڕەوا وەک پرەنسیپێک دەست نیشان بکەن. بۆ ئەوەی کە بتوانن خۆیان لە هەموو هەل و مەرجێکدا بپارێزن. ئەگەر کورد له رۆژهەڵات خۆیان بە رێکخستن نەکەن و پاراستنی ڕەوای خۆیان پێش نەخەن و خاوەن لە خۆیان دەرنەکەون ناتوانن ژیان و سیاسەت بکەن و تەنانەت خەتەری لە ناوچوونیش هەیە. لە وەها حاڵەتێکدا کورد ناتوانێ لە دژی ئەو لایانانه راوەستێ کە دەیانهەوێ کوردان بۆ بەرژەوەندی خۆیان بە کار بهێنن.
لە رۆژهەڵاتی کوردستان کوردەکان دەبێ بە تێکۆشانی خۆیان و بە ڕێکخستن کردنی خۆیان، کۆماری ئیسلامی ناچار بکەن کە کێشەی کورد قبووڵ بکات و بۆ چارەسەریش بە شێوەی سیاسی و دیموکراتیک هەنگاو هەڵێنێت. پارادایمی نوێ کوردان ئیدی سازکردنی ده‌وله‌ت نیه به‌ڵکوو پێشخستن و په‌رەپێدان به زەهنیهتی نه‌ته‌وه‌ی دیموکراتیک و پێشخستنی مۆدێلی سیاسی خۆڕێوه‌به‌ری دیموکراتیکه. ئه‌م سیسته‌مه ده‌بێته هه‌وێنی سازبوونی شارستانیه‌تێکی دیموکراتیک لە ئێران و رۆژهه‌ڵاتی کوردوستان. بۆیه ئیدی کوردی رۆژهه‌ڵات به وه‌ها مۆدێل و رێبازێکی چاره‌سه‌ری کوردان ده‌کاته خاوه‌ن هژمۆنی دیموکراتیک له هه‌رێم دا. هاوکات دەبێ کورد ئاماده‌یی ئه‌وەی هه‌بێ کە ئەگەر هێرشی کرا سەر، خۆی بپارێزێت. هەرچەند کورد لە بنەڕەتەوە شەڕخواز نیە و نەبووە و نایهەوێ شەر بکات. بەڵام بۆ پاراستنی رەوای خۆی دوودڵی ناکه.
پێویستە ئێران ئەم راستیە هەزم بکات کە کورد دوژمنی کەسێک نیە. کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان تەنیا مافی خۆیان دەوێت. کورد دژی زمان و ژیان و ناسنامەی کەسێک نیە. کورد داوای هیچ شتێکی گەلانی تر ناکات. تەنها و تەنها ماف و ئازادیەکانی خۆی دەوێت. ئەمەش شتێکی سروشتیە و پێوێستە هەر کەس رێز لەم ویسته بگرێت.
ئه مڕۆ ئەگەر ئێران دەیهەوێ خۆی لە تەنگاوی و ناڕەحەتی و قەیران دەرباز بکات، پێویستە کێشەی کورد و هاوکات کێشەی گەلانی تری ئیران چارەسەر بکات. تەنیا ڕێگای چارەسەری کێشەکان لە ئێران، لە ڕێگای چارەسەری پرسی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان تێپەر دەبێ. ئەگەر ئێران ئەوه قبوول نەکات و بیهەوێ تەسلیمیەت بە کوردستان فەرز بکات و بە هێرش کردن لە سەر گەریلاکانی و هەروه‌ها به زۆر و ئەشکەنجە و گرتن و لەسێدارەدان گەلی کورد بێدەنگ بکات، مەترسیەکان بۆ سەر ئێران زیاتر دەبن. هەتا ئێستا هیچ دەوڵەتێک بە گرتن و ئەشکەنجه کردن و زیندانی کردن سەرکەوتنی بەدەست نەهێناوە.
رۆحانی کاتی هاتنی بۆ کوردستان باسی برایەتی گەلان دەکات بەڵام برایەتیەکی راست لە سەر بنەمای دیموکراسی، دادپەروەری و ئازادی پێک دێت. کورد یەکێتیەک بە بنەما دەگرێت کە لەسەر ئەساسی ماف پەروەری و ئازادی و برایەتی بێت. «یەکێتیەکی عادڵانە» لە ناخەوە پەسەند دەکات بەڵام بە زۆر و ئینکار و له ناوبردن و قڕکردن یەکێتی پێک نایە و ئێران تووشی مەترسی زۆر جدی دەبێت.
ئەگەر ئێران کێشەی هەموو گەلان بە تایبەتی کێشەی کوردان چارەسەر بکات ئەو کات بەهێز دەبێت و دەتوانێ گەلان لەگەڵ خۆی ببینێ و بەو شێوەیەش لەبەرانبەر هەموو مەترسیەکان ڕاوەستێ. بەڵام ئەگەر کێشەی کورد چارەسەر نەکات، هەمیشە لەگەڵ کێشە رووبەڕوو دەبێتەوە و بە کێشە ناوخۆییەکانیەوە ژیان دەکات و ناکۆکیەکان زیاتر دەبن.
ئێران ئەگەر هەنگاو بۆ چارەسەری هەڵنەگرێ، هەر ئەم ڕەوشەی ئەمڕۆ لە تورکیا، عێراق و باشوری کوردستان دەیبینین لە ئێرانیش ڕوو دەدات. ئەوکاته ئەگەری پارچەبوونی ئێران، شەڕو پێکدادان و قووڵتربوونەوەی کێشەکان دەبنە ڕۆژەڤی سەرەکی.
ڕەوشی هەنووکە نە بۆ کوردان و نە بۆ ئێران باش نیە. هەر بۆیە پێویست دەکات حکومەتی ئێران ڕووپەلێکی تازە بکاتەوە و بۆچارەسەری هەنگاو هەڵبگرێت. گەلی کورد لە هەل ومەرجێکی وادا پەیوەندی خۆیان لەگەڵ هەموو گەلانی ئێران چڕوپڕتر بکەن و لەسەر ئەساسی پێشخستنی سیاسەتی دیموکراتیک و ئازادی خوازانه بۆ دیموکڕاتیزە کردنی ئێران و رۆژهەڵاتی ناوین تێکۆشانێکی جدیتر بەرەو پێش ببەن.
"پەیوەندی له تەک هەموو لایانه سیاسیەکان له رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران له چوارچێوەی پرەنسیبه هاوبەشەکان گرینگه "
ئێمه دەمانهەوێ ئاستى په‌یوه‌ندییه‌کانمان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایانه سیاسییه‌کان باش بێت، چونکه ئێمه نکۆڵى له‌که‌س ناکه‌ین، ئێمه هه‌موو که‌س قبووڵ ده‌که‌ین، له‌نێوان پارته‌کاندا پێویسته په‌یوه‌ندى هه‌بێت، ره‌نگه له‌نێوان پارته‌کاندا بۆچوونی جیاواز هه‌بێ و ده‌بێ هه‌بێ، ئه‌وه‌ش نه کۆمه‌ڵگا و نه هیچ لایانێکی تر لاواز ناکات، ئه‌وه زیندوبوون ، گۆڕانکارى و پێشکه‌وتن دروست ده‌کات و ده‌که‌وێته خزمه‌تى گه‌له‌وه. پێویسته ئێمه له رۆژهەڵاتی کوردستان کلتوری ره‌خنه و ره‌خنه‌دایین پێش بخەین، رەخنه گرتن له یەکتر نایەته واتای نکۆلی کردن له یەک، پێویسته ره‌خنه‌و ره‌خنه‌دایین له‌نێوان پارته‌کاندا هه‌بێت، چونکه کلتوری رەخنه و رەخنەدان هەم لایانه سیاسیەکان پێشده‌خات و هەم کۆمه‌ڵگاش پێشده‌خات، له‌سه‌ر ئامانجى نه‌ته‌وه‌یى هه‌موو ده‌توانین ببینه یه‌ک، بو ساز کردنی یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یدا هەنگاوەکانمان بەهێزتر کەین ، دەبێت حیزبایه‌تى له‌پێش نه‌ته‌وایه‌تى نه‌بێت، لەم قوناغه هەستیارەدا هه‌رکه‌س بۆ یەکێتی نه‌ته‌وه‌یى و پێشخستنی دیموکراسی کار بکات، ئه‌وە کورد به‌هێز ده‌کات. به گشتی کوردستانى لێ سودمه‌ند ده‌بێت. راست نیه جیاوازی فیکری و ئایدیۆلۆژى له‌نێوان پارته‌کاندا ببێته هۆکاری پارچه‌بوون و نکۆلی کردنی یەکتر. پێویسته ئێمه هەوڵ بدەین ئەم ناکۆکیانەی که زیان له یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یی ده‌دات وهلابنەین، ده‌بێت هه‌ر حیزب و لایانێک پێوهندیەکانی بۆ گەیشتن به یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى چڕوپڕتر بکات.
"هه‌وڵدان بۆ بەستنی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یى دەبێت خاڵی هاوبەشی تێکۆشانی هەموومان بێت "
ئێستاکه ده‌رفه‌تێکى مێژووى بۆ گەلی کورد هاتۆته ئاراوه، پێویسته له‌و ده‌رفه‌ته مێژوویه هەم بۆ خۆمان و هەمیش بۆ گه‌لى ناوچه‌که و مرۆڤایه‌تیش کەڵک وەربگرین. دەبێت ناکۆکیەکان نه‌بێته هۆکارى نه‌به‌ستنى کۆنگره‌یه‌کى نه‌ته‌وه‌یی. کۆنگره‌یه‌کى نه‌ته‌وه‌یى ناکۆکى حیزبه‌کان چاره‌سه‌ر ده‌کات. تاکو کۆنگره‌یه‌کى نه‌ته‌وه‌یى نه‌به‌سترێت نه ناکۆکى نێوان پارته‌کان چاره‌سه‌ر دەبێت و نه له‌نێوان بهشهکانیتریشدا چاره‌سه‌رى دروست دەبێت. ئه‌گه‌ر کۆنگره‌یه‌کى نه‌ته‌وه‌یى دروست بێت، ئەوکاته خەتێکی نه‌ته‌وه‌یى پێشدەکهوێت که ئه‌ویش ده‌بێته هۆی ساز بوونی ئیراده‌ى کورد، ئه‌وکاته هه‌موو به‌شه‌کان و حیزبه‌کان ئه‌مه به‌بنه‌ما وه‌رده‌گرن، هیچ حیزبێک ناتوانێت به ئاره‌زوى خۆى به‌رنامه‌ى به‌ڕێوه ببات، دیپلۆماسى به‌رێوه ببات و ئامانجى خۆى نیشان بدات. ئه‌مڕۆ یه‌کێتیه‌کى نه‌ته‌وه‌ى نییه ، بۆیه دوژمن و داگیرکه‌ر ئه‌مه به‌هه‌ل ده‌زانێت و ناهێڵێت یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى دروست بێت ، رێگه‌ناده‌ن له‌م ده‌رفه‌ته مێژووییه سود وه‌ربگرین، تاکوو ئه‌وده‌رفه‌ته له‌ده‌ستنه‌چووه پێویسته کورد یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى پێشبخات، بۆ ئه‌مه‌ش تواناى گه‌وره‌مان له‌به‌رده‌سته، هیچ ناکۆکییه‌کى حیزبى نیه کهنەهێڵێت کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى دروست بێت، لایانه رۆژهەڵاتیەکان ده‌توانن ببن به هەوێنی ساز بوونی یەکێتی نه‌ته‌وه‌یى و دەست پێشخەر بن بۆ به‌ستنی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یى.