یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان: رژێمی ئێران بە سود وەرگرتن لە چەتەکانی کۆنترا گەریلا دەیهەوێ زیان بە گەلی کورد بگەیەنێت.

24 حوزه‌یران, 2016

لەم دوواییانەدا رژێمی ئێران بە سود وەرگرتن لە گروپەکانی کۆنترا گەریلا کە لەلایان ناوەندی شەڕی تایبەتی دەوڵەتەوە بەڕێوە دەبرێن و ئاڕاستە دەکرێن، دەیهەوێ ئەو هەرێم و ناوچانە شناسایی بکات کە هەڤڵانی گەریلا تەیدا بەجێ بوون و دواتر پەلاماریان بدات، هەروەها بۆ ئەوەی رێگاکانی پەیوەندی گەل و گەریلا کۆنترۆڵ بکات و وڵاتپارێزان دەستگیر بکات.

ئەم گروپانە لە تیمی ٦، ٨ و١٠ کەسی پێک دێن و تەنها چەک و کەرەستەی شەخسیان پێیە، جل و بەرگیان وەکوو گەریلایە و جامانە و کەفیەی گەریلاش بەکار دەهێنن. هەروەها لەناو ئەو تیمانەدا کەسانێک بە زاراوەی کورمانج هەن (یان فێری کورمانجی کراون) بۆ ئەوەی دۆستان و وڵاتپارێزان فریوبدەن و بەو شێوەیە سیاسەتە چەپەڵەکانی سەرکوت و دەسبەسەرکردن و هێرشە نیزامیەکانیان درێژە پێ بدەن.

 

ئەم گروپانە لە زۆربەی هەرێمەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان هەن و بەم دوواییانەش لە دەوروبەری سنەو چلچەمەی سەقز، ژمارەیان زۆرتر بووە. بابەتەکە ئەوەیە کە دەوڵەت کەمتر سوپا دەنێرێتە ئەو هەرێمانەو بەشێوەیەکیتر پەرە بە سیاسەتی بەکرێ گیراوێتی و خیانەت دەدات.

پێوەندی‌دار