دەسپێکێک بۆ کۆتایی درێژخایەنترین شەڕی ئامریکای لاتین و هاتنی چینی ئاشتی کۆلۆمبیایەکان
24 حوزهیران, 2016پەیامی پیرۆزبایی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان- پژاک بۆ تەڤگەری ئازادیخوازی کۆلۆمبیا
هەڤاڵان و تێکۆشەرانی تەڤگەری ئازادیخوازی کۆلۆمبیا (فارک)، ئێمە وەک پارتی ژیانی ئازادی کوردستان-پژاک بەر لەهەر شتێک تێکۆشان و خەباتی شۆڕشگێڕانەی ئێوە کە دوای 52 ساڵ تێکۆشانی بێ ووچان بوو بە هۆکاری واژۆ کردنی پەیمانی سوڵح لەگەڵ دەوڵەت، پیرۆز دەنرخێنین و سپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی ئێوە دەکەین. هیوادارین کە لەو هەنگاوە شۆڕشگیڕانەیەدا تەواوی مافە مەدەنی، مرۆڤانە و سیاسیەکانی ئەندامان و هاووڵاتیەکان بە شێوازێکی بە شەڕەف و بە متمانەی ناونەتەوەیی بگاتە ئامانج. هیوادارین کە نەوەی داهاتووتان ببێتە هەوێنی ئاشتی لە جیهاندا. پارتی ژیانی ئازادی کوردستان، ئەو دەسکەوتەی ئێوە بە دەسکەوتی ئەندامان و هاووڵاتیانی کۆلۆمبیایی دەزانێ کە فیداکاری و گیان بەخت کردنی هەزاران گەریلا و گەلی بە روومەت گەیشتووەتە ئاکام و چاوەڕوانی ئێمە ئەوەیە کە ئەو سوڵح و ئاشتیە درێژخایەن بێت و ببێتە دەسپێکێک بۆ ئاشتی لە سەرتاسەری جیهان. دیسان لە لایان هەموو کادیران و گەلەکەمان لە کوردستان سەرکەوتنی ئێوە پیرۆز و بەنرخ دەزانین.
مەجلسی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان – پژاک – 24/6/2016