یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان- یەرەکە،

20 حوزه‌یران, 2016

 

یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان- یەرەکە، لەبەیاننامەیەکی نوسراودا ناسنامەی چوار گەریلای ئاشکرا کرد لە لە دەڤەری موکریانی رۆژهەلاتی کوردستان شەهیدبوون.

یەرەکە ڕاگەیاند:"چوار گەریلایان لە نێوان گوندی ئاغالان و دیوالانی سەربە شارۆچکەی سەردەشت لە دەڤەری موکریانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەهۆی ئەوەی لەلایەن سیخوڕێکەوە دەوڵەتیان لێ ئاگاداردەکریتەوە، دەکەونە کەمینێکی سەربازانی دەوڵەتی ئێرانەوە و بەشێوەیەکی پیلانگێڕیانە شەهید دەکرێن".

یەرەکە دەڵێت:"دەوڵەتی ئێران دەست لەپیلانگێڕی و دوژمنایەتی بەرنادات، ئێمەش ناچاردەبین لەبەرامبەر ئەو سیاسەتەدا خۆمان و گەلی خۆمان چالاکانەتر بپارێزین و لەچوارچێوەی پاراستنی رەوادا پەرە بەخەباتی خۆمان بدەین".

لەبەیاننامەکەدا یەرەکە داوا لەهاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و کەسوکاری شەهیدان دەکات کە پەیوەندیاکانی ناوخۆیان پتەوتر بکەن و ڕێگە بەسیخوڕ و خیانەتکاران نەدەن لە ناویاندا جێگایان بێتەوە.

یەرەکە لەسەر شێوازی شەهیدبوونی گەریلاکانیان ئاشکرایکرد:" لە ڕۆژی ١١ی ئەم مانگەدا، هەڤاڵانمان لەکاتێکدا دەچنە سەر ئەرکەکانی خۆیان لە نێوان گوندەکانی ئاغالان و دیوالان ی سەر بەسەردەشت، لە ئەنجامی ئاگادارکردنەوەی دەوڵەت لەلاین سیخوڕەکانەوە، گەریلاکانمان دەکەونە کەمینی دووژمنەوەو بەشێوەیەکی دڕندانە شەهید دەکرێن".

لەنوسراوەکدا یەرەکە باس لە کەسایەتی گەریلا شەهیدەکان دەکات و دەڵێت:"هەڤاڵانمان شەهید مانی و شەهید ڕێزان و شەهید سیپان و شەهید فواد، لەکاتێکی هەرەگرنگ و میژووییدا بەشداری ڕیزەکانی گەریلابوون، لەچەندین دەڤەر پێشەنگایەتی خەبات و شۆڕشیان کردووە، تا دواساتی شەهیدبوونیان هەڤاڵانە و خۆنەویستانە لەخەباتتدابوون، هەربۆیە وەک یەرەکە پەیمان دەدەین کە پەرە بەتێکۆشانەکانیان بدین و درێژەپیدەری خەبتی شەهیدان بین لەپیناو بەدەستخستنی ژیانێکی ئازاد دا بۆ گەلەکەمان".

گەریلاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەرخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدەکان دەکەن و ڕایدەگەینن:"پەیمان دەدەین کە سیخوڕ و خیانەتکاران بەسزای خۆیان بگەیەنین و تۆڵەی ئەم شەهیدانەمان بکەینەوە".

لەکۆتاییدا یەرەکە بانگەوازیی لە گەنجانی کورد لەڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات و دەڵێت:"پێویستە کچان و کوڕانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەشداری ڕیزەکانی گەریلا بکەن و بە هیزی خۆیان گەل و خاکی خۆیان بپارێزن.

ناسنامەی شەهیدەکان بەم شێوەیە ڕاگەیەندراوە:

ناو و پاشناو: یوسف ئەحمەدی
ناسناو: مانی چیا.
کات و شوێنی لەدیکبوون: ١٩٨٩- ڕۆژهەڵاتی کوردستان – مەهاباد
مێژووی بەشداربوونی بۆ ڕیزەکانی گەریلا: ٢٠٠٩ – مەهاباد
کات و شوێنی گیان بەختکردن: ١١ / ٦ / ٢٠١٦ – ڕۆژهەڵاتی کوردستان – سەردەشت 
*****
ناو و پاشناو: هادی قادری 
ناسناو: ڕێزان کۆساڵان
کات و شوێنی لەدیکبوون: ١٩٨٨- ڕۆژهەڵاتی کوردستان – هەروامان
مێژووی بەشداربوونی بۆ ڕیزەکانی گەریلا: ٢٠١١ – هەورامان
کات و شوێنی گیان بەختکردن: ١١ / ٦ / ٢٠١٦ – ڕۆژهەڵاتی کوردستان – سەردەشت
*****
ناو و پاشناو: دیار مومینی
ناسناو: فواد ئاگر
کات و شوێنی لەدایکبوون: ١٩٩١ – ڕۆژهەڵاتی کوردستان – مەریوان.
مێژووی بەشداربوونی بۆ ڕیزەکانی گەریلا: ٢٠١٣ – کۆساڵان
کات و شوێنی گیان بەختکردن: ١١ / ٦ / ٢٠١٦ – ڕۆژهەڵاتی کوردستان – سەردەشت
*****
ناو و پاشناو: محەمەد ئەلبیر
ناسناو: سیپان جودی
کات و شوێنی لەدیکبوون ١٩٩٦ – باکوری کوردستان – باتمان
مێژووی بەشداربوونی بۆریزەکانی گەریلا: ٢٠١٣ – تورکیا – ئیستەنبول
کات و شوێنی گیان بەختکردن: ١١ / ٦ / ٢٠١٦ – ڕۆژهەڵاتی کوردستان – سەردەشت

پێوەندی‌دار