دوو ئەستێرە لە بەرزایی ئاسمان
19 حوزهیران, 2016"دوو ستارە در اوج آسمان" بە واتەی "دوو ئەستێرە لە بەرزایی ئاسمان" ناوی پرتووکێکی نوێە کە لە لایان کومیتەی شەهیدانی کۆداروە بڵاو کراوەتەوە. ئامەد شاهۆ نووسەری ئەم پڕتووکە چاوێک لە ژیانی دوو شەهیدی شۆڕشگێری، شەهیدان "شاهۆ جوانڕۆ" و "سەیوان بیستوون" دەکات. ئەو دوو تێکۆشەرە لە 20ی حوزەیرانی 2006 لە دەرەی گەلی زاپ بە قارەمانێتیەکی گەورە چوونەتە کاروانی نەمران.
ئەم پڕتووکە لە دەیەمین ساڵیادی شەهید بوونی ئەو هەڤاڵانە لە 20/6/2016 لە لایان ناوەندی چاپەمەنی کومیتەی شەهیدانی کۆدار، بڵاو بۆتەوە.
شەهید زاهید حیسامی ناسراو بە "شاهۆ جوانڕۆ" لە دایک بووی شاری جوانڕۆی کرماشانە کە لە ساڵی 1999 بەشداری ریزەکانی گەریلا بووە.
شەهید محەمەد عەلی سەیدی ناسراو بە "سەیوان بیستوون" لە دایک بووی گوندی سەڕۆی سەر بە شاری جوانڕۆیە کە لەساڵی 1998 بەشداری ریزەکانی گەریلا بووە.