کومیسیۆنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، پارتی دیموکراتی کوردستان وەک تاوانباری کۆمەڵکوژی شەنگاڵ بەناو دەکات.
17 حوزهیران, 2016رسوایی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق بە هۆی بڵاوبوونی بەڵگەی کومیسیۆنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، سەبارەت بە کۆمەڵکوژی کوردانی ئیزەدی لە شەنگال.
رۆژی چوارشەممە رێکەوتی 15ی ژۆئەنی 2016، کومیسیۆنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکانە راپۆرتێکی 41 پەلیدا لە پەیوەندی لەگەڵ "کۆمەڵکوژی نژادی کوردانی ئیزەدی لەلایان دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام، ناسراو بە داعش" بڵاو کردەوە. ئەو راپۆرتە زانیاریگەلێک سەبارەت بە چۆنیەتی و هۆکارەکانی ئەو کۆمەڵکوژیە لە خۆیدا دەگرێ. هەروەها ئاماژە دەکا بەو لایانانەی کە لەو کۆمەڵکوژیەدا یارمەتی داعشیان داوە. ئەگەرچی نەتەوە یەکگرتووەکان داعش وەک تاوانباری ئەسڵی ژێنۆساید و کۆمەڵکوژی کوردان رادەگەیەنێت، بەڵام لە راپۆرتەکەیدا زۆر بە روونی ئاماژە بەوەش دەکات کە لەو تاوانەدا داعش تەنیا نەبووە.
لە بەشی 24ی ئەو راپۆرتە لە لاپەرەی 6، بە روونی باس لەوە دەکرێ کە هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق (PDK)، لە بەرواری 3ی ئاگۆستی 2014 بە هیچ شێوەیەک خاڵکی شەنگالیان نەپاراستووە و بێ هیچ بەرخۆدانیەک شاری شەنگالیان چۆل کردووە. هەروەها وێڕای ئەوش زەحمەتی ئەەویان بە خۆیان نەداوە کە خەڵکی شەنگال ئاگادار کەنەوە. بۆچی؟ وەڵامی ئەو پرسە دەبێ لای بەرپرسانی رەدەباڵای پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق بێت.
لە لایەکی دیکەوە هەر لەو راپۆرتەدا لە بەشی 28ئەم دا، کومیسیۆنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان دان بە فیداکاری و قارەمانێتی یەکینەکانی پاراستنی گەل (YPG) دادەنێت و باس لەوە دەکات کە چۆن یەپەگە بە کردنەوەی کاناڵێكی ئەمن خەڵکی شەنگالیان رزگار کردووە.
پەیامێکی کە مرۆڤ دەتوانێ لەو بەڵگانە بیگرێت ئەوەیە کە پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق پێویستە بەرپرسیارێتی هاوکاری کردنی داعش لە کۆمەڵکوژی شەنگالدا، بگرێتە ئەستۆی خۆی.
لینکی راپۆرتی کومیسیۆنی مافی مرۆڤ:
http://www.ohchr.org/Documents/HRBodies/HRCouncil/CoISyria/A_HRC_32_CRP.2_en.pdf
http://webtv.un.org/watch/commission-of-inquiry-on-syria-launch-of-report-%E2%80%9Cthey-came-to-destroy%E2%80%9D-press-conference-geneva-16-june-2016/4942947552001