لێدوانی راگەیاندن و چاپەمەنی YRK بۆ ڕای گشتی
14 حوزهیران, 2016بۆ ڕای گشتی
بە گوێرەی سەرچاوە هەرێمیەکان لە چەند رۆژی رابڕدوودا، لە ناوچەی سەردەشت شەڕ و پێکدادان هاتووەتە ئاراوە کە تا ئێستا هیچ زانیاریەکی پشتراستکراو سەبارەت بەم بوویەرە نەگەیشتۆتە دەستمان، بەڵام پەیوەندی تیمێکی چوار کەسی لە گەریلاکانمان لەو ناوچەیە لەگەڵ ئێمە پچڕاوە، بەو هۆیە دوای ئەویکە وردەکاری زیاترمان پێگەیشت، زانیاری بڵاو دەکەینەوە.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان –YRK
14/6/2016