راگه‌یاندنی ناسنامه‌ی گه‌ریلای شه‌هید، ده‌نیز ئیمرالی-سومەیە مورادی
21 تشرینی یه‌كه‌م, 2015فه‌رمانداری ناوه‌ندی هه‌په‌ژه، ناسنامه‌ی گه‌ریلایه‌کی ژنی خه‌ڵکی شاری مه‌ریوانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانی راگه‌یاند.
له به‌یاننامه‌که‌ی هه‌په‌ژه‌دا هاتووه، «ده‌نیز ئیمراڵی له مانگی ته‌موزدا و له کاتی په‌روه‌رده‌دا کاتێک ده‌یویست له ئاو بپه‌ڕێته‌وه، ده‌که‌وێته ناو ئاوه‌که و شه‌هید ده‌بێت. هه‌په‌ژه، له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا وێڕای سه‌ره‌خۆشیکردن له گه‌لی کورد و خیزانی شه‌هید ده‌نیز، ده‌ڵێت:” هه‌ڤاڵ ده‌نیز ئیمراڵی کاتێکی کورت بوو به‌شداری ریزه‌کانی گه‌ریلا بووبوو، به‌ڵام فه‌لسه‌فه‌ی ئاپۆیی له که‌سایه‌تی خۆیدا چاندبوو و له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتداری ڕژێمی ئێران به جۆش و خرۆشێکی مه‌زنه‌وه به‌شداری تێکۆشانی ئازادی بوو.»
ناوه‌ندی هه‌په‌ژه، ده‌ستنیشانیکرد:
«تێکۆشانی ئێمه به سه‌دان شه‌هیدی وه‌ک زیلان په‌پووله و شیرین ئه‌له‌مهولی داوه، شه‌هید ده‌نیزیش یه‌کێکه له‌و شه‌هیدانه و له ریزی گه‌ریلادا هیچ شه‌هاده‌تیک لاوازی دروست ناکات. له كوتاییدا سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید ده‌نیز و گه‌لی کورد ده‌که‌ین و په‌یمان دووباره ده‌كه‌ین كه تێكۆشانه‌كه‌ی به‌رز راگرین.»
شایانی باسه، به به‌شداری سه‌دان گه‌ریلای یه‌ره‌که و یه‌په‌ژه، له هه‌رێمی پاراستنی مه‌دیا، مه‌راسیمێکی به‌شکۆ بۆ شه‌هید ده‌نیز ئیمراڵی سازکرا.