فوئاد بێریتان: ئیدی ئێران وەک پێشتر نابێت
26 كانونی دووهم, 2023
فوئاد بێریتان هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کۆدار وتی: “پێویستە ڕووداوەکانی ئێران بە دینامیکی ناوخۆیی لێکبدرێنەوە. بنەمای بزووتنەوەکە لە ئێران هێز و دەورووبەری بەها ئیسلامییەکانە. ئیدی لە ئێران هیچ شتێک وەک پێشتر نابێت”. فوئاد بێریتان هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کۆدار بەرخۆدانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) شیکار کرد. فوئاد بێریتان لە وتارەکەیدا وتی: “ڕژێمی ئێستا لە ئێران ناتوانێت لە بەردەم ئەم بایەدا ڕابوەستێت. تاوەکو هەوڵی سەرکوتکردنی بدات بایەکی بەهێزتری تیادا هەڵدەبێت”. هاوسەرۆکی کۆدار ڕایگەیاند، ڕووداوەکانی ئێران و بارودۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی بەو ئەندازەیە، کە پەیوەندیی بە جیهان و ناوچەکەوە…